خولی پەروەردەی 'هەپەجە-ژن' کۆتایی هات

09:14

ژنها

عامودە – دوێنێ خولی پەروەردەی هێزەکانی(هەپەجە-ژن) لە شارۆچکەی عامودە کۆتایی هات.

خولی پەروەردەی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری- ژنان(هەپەجە-ژن) لە گوندی گوندۆری شارۆچکەی عامودەی کانتۆنی جزیرە کە بە بەشداری دەیان ژن بەڕێوەچوو، دوای نیوەڕۆی دوێنێ شەمە کۆتایی هات. خولەکە لەلایەن فەرماندەیی (هەپەجە- ژن) و بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوا رێکخرابوو.

ئەم خولە تایبەت بۆ ژنانی هەردوو گوندی "چاخر" و "قەرمیتلۆ" کرابووە و وانەی هزری و بەرگری ڕەوا وترانەوە، دوای چەند ڕۆژێک دوێنێ کۆتایی هات.

شیلان ئەحەمەد ئەندامێکی خولەکەیە و سەبارەت بە چۆنێتی پەروەردەکەیان وتی: "ئێمە وەک ژنانی دوو گوند ئەم پەروەردەیەمان بینی، بۆ ئێمە جێگەی شانازیە و زۆریش خۆشحاڵین، لە کۆتایی پەروەردەکەشامان هاتین بۆ گوندی گوندۆر بۆ ئەوەی چەکیش بەکار بێنین. ئیتر ئێمە وەک ژنان دەتوانین بەرگری لە وڵاتی خۆمان بکەین."

خولی پەروردە بە دەم وتنەوەی دروشمەکانی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ژنی ئازاد" کۆتایی هات.

(ش ب)