کەرکوک؛ گۆشەگیری ئیمڕاڵی شەرمەزار کرا
09:15
ژنها
کەرکوک – لە میانەی ناڕەزایەتیەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری توندکراوی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری (پەکەکە) دوێنێ هاوڵاتیانی شاری کەرکوک چالاکیەکی گربوونەوەیان ئەنجامدا.
ئێوارەی دوێنێ لەباخچەی خانی لە شاری كەركوك، بەدەسپێشخەری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان و ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان-رژاک، و ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستان و ڕێكخراوی ژنانی تێكۆشەر گردبونەوەکە بەخولەكێك ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێكرد
"دەیانەوێت لە کەسێتی ئۆجالاندا گەلی کورد لەنێو بەرن"
دواتر بەیاننامەی تەڤەری ئازادی لەلایەن عومەری حاجی عبدوڵاوە خوێندراوەو تێیدا هاتبوو:"دووژمنانی گەلی كورد دەیانوت ئێوە پاكتاو دەكەین، واتا ئێوە نەتەوەیەك نین بەناوی نەتەوەی كورد، پلانگێڕی سەر ڕێبەری مرۆڤایەتی بە كەلەگۆمەیەك دەستی پێكرد و دواتر لە دوورگەی ئیمرالی زیندانیان كرد، ویستان بە دەستگیرکردنی ئۆجالان گەلی كورد لەناوبەرن، ئێستاش هەمان پلان بەرێوە دەبەن، بەڵام بەپێچەوانەوە گەلی ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان گەیشت بەبەرزترین ئاستی سەركەوتن و دیموكراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
"بەرامبەر بە گۆشەگیری تێدەکۆشین"
هەروەها بەیانامەی رژاک لایەن دلڤان ئەكرەمەوە خوێندرایەوە وتێدا هاتبوو:"ڕێبەر ئۆجالان بانگەوازی ئاشتی دەكات بۆیە گۆشەگیری دەکەن و دەیانەوێت لەگەڵ شۆڕش داببڕێت، ئەمەش ئەوە ڕوون دەكاتەوە كە ئەوانەی لەپشتی پلانگێڕیەكەوە بوون پلانێكی خوێناویان هەیە لەسەر گەلەكەمان. بۆیە ئێمە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجەلان بە توندی ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین و بەڵێنی فراون كردنی ئاستی تێكۆشانی دیموكراتیانە دەدەین لە پێناو ئازادی ڕێبەر و گەلەكەماندا".
"سەرکەوتنەکانی گەلی کورد بەرهەمی ڕەنجی ڕێبەر ئۆجالانە"
لە كۆتای گردبونەوەكەدا شەنگە قادر بەیانامەی هاوبەشی گەنجانی وڵاتپارێز ڕێكخراوی ژنانی تێكۆشەری خوێندوەو وتی:"ئێمە سڵاو لە بەرخوانی گەلی كورد لە باكور كوردستان دەكەین، هەروەها سەركەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای کوردستان پیرۆزدەكەین، ئەو سەركەوتنانەی كە گەلی كورد تۆماری دەكات بەرهەمی ڕەنجی تێكۆشانی ڕێبەر ئۆجالانە".
جێگەی ئاماژەیە زیاتر لە١٤مانگە گۆشەگیریەكی توند لەبەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە گرتوخانەی تاکەکەسی ئیمڕاڵی بەڕێوەدەچێت و ڕێگە بە کەس نادرێت چاویان پێبکەوێت.
(ش ب)