ئەرژەنتین، بە هەزاران کەس دژی کوشتنی ژنان ڕژانە شەقام
09:16
ژنها
ناوەندی هەواڵ- لەبۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بەهەزاران كەس لەدژی كوشتنی ژنان خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست چونکە لەو وڵاتەدا هەر ٣٠ كاتژمێرێكدا ژنێك دەكوژرێت.
خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی دەستیپێكرد و بەرەو مەیدانی گوڵان كە (كاسا رۆسادا) ماڵی سەرۆكی ئەو وڵاتەی لێیە بەڕێكەوتن.
لەخۆپیشاندانەکەدا خۆپیشاندەران درووشمیان دەوتەوە و پانكارتی دژ بە كوشتنی ژنان و وێنەی ئەو ژنانەی بونەتە قوربانی بەرزكردەوە.
رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لێدوانێکیانداو ئاشكرایانکرد: لەو وڵاتەدا لەهەر ٣٠ كاتژمێرێکدا ژنێك دەكوژرێت، پار ساڵ ٢٧٥ ژن كوژراون، ٣١٧ كەسیش هەتیو و بێ سەرپەرشت بوون، ٣٥ پیاویش لەكاتێكدا ویستویانە ژنەكان رزگار بكەن گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی ئاگادارییەكانی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ناوی ئەو خێزانانەی لەدادگای باڵا وەرگیراون، ٤٩%ی ئەو هێرشانە لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە بەرامبەر ژنان كراوە.
(ش ب)