ژنانی ئێزیدی لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان پەروەردە دەبینن
12:08
ژنها
شەنگال - شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ( یەژەشە) لە چیای شەنگالدا خولی شەهید گوڵچین لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان شەنگال بۆ ٢٨ ژنی ئێزیدی دەکەنەوە و پەروەردە دهبینن.
لە ٣ی ئابی٢٠١٤ لهسهر دهستی چهتهکانی داعش کۆمەڵکوژییەکی گەورە لەسەر کوردانی ئێزیدی شهنگال ئهنجامدرا، که به فهرمانی ٧٣ی ئێزدییهکان ناودهبرێت، لە فەرمانەکەدا بە هەزاران ژن ڕفێندران، بە هەزاران فرۆشران، وە کوژران، ههربۆیه ژنانی ئێزیدی دەیانەوێت تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژیەیان بکەنەوە، بۆ پاراستنی خۆیان و خۆیان پێشبخەن، لهوچوارچێوهیهشدا یەکینەکانی ژنانی شەنگال(یەژەشە) خولی شەهید گوڵچین-یان لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان شەنگال- کردهوه و دەستیان بە پەروهردهکردنی ٢٨ ژنی ئێزدی کرد.
دهستپێکی خولهکه بە مەراسیمێک کرایەوە، که تیایدا فەرماندەکانی یەژەشە ڕاپەڕین ئەنگیزەک، ههلیم ئێزدی، زهینهب جوودی و ههزدا شهنگال ئاماده بوون.
لە مەراسیمەکدا فەرماندەی یەژەشە راپەڕین ئەنگیزەک، له کەسایەتی شەهید بێریڤان شەنگال دا تێکۆشانی ئازادی بیرهێنایەوە و وتی:" ئەکادیمیای شەهید بێریڤان شەنگال لەسەر ئەم خاکە پیرۆزەیه، هەربۆیە ژنانی ئێزیدی دەتوانن خۆیان پێشبخەن، لەسەر ئەو بنەمایە جەوهەری خۆیان بپارێزن، ژنانی ئێزیدی ههم لە بواری سهربازی و هەم لە بواری فکری دەیانەوێت خۆیان پێشبخەن".
ئێمە دەمانەوێت لەم پەروەردەیەدا جۆش وخرۆشی شۆڕش ببوژێنینەوە
وتیشی: کردنەوەی ئەکادیمیاکە بۆ هەموومان واتایەکی جیاوازە، ئەم ئەکادیمیایه بە ئامانجی برەودان بە ڕێبازی هەموو شەهیدان کرایەوە، ژنانی ئێزدی برەو بە ڕێبازەکە دەدەن، لەسەر بنەمای شەڕڤانبوون و کادربوونی یەژەشە گەورەدەبێت، ئێستا گەلی ئێزدی پێشەنگایەتی دەکات، ئێمە شەڕڤانین، ئامانجێکی تر بۆ کردنەوەی ئەم ئەکادیمیایە خۆپەروەردەکردنە بۆ رزگارکردنی ژنانی ئێزیدی ژێر دەستی چەتەکانی داعش کە چەتەکان بێبەشن لە مرۆڤایەتی، لەم خولی پەروەردە کردنەدا دەمانەوێت جۆش وخرۆشی شۆڕش ببوژێنینەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو شەڕڤانەکانی ئەکادیمیایەکە دەخوازم".
لە کۆتای قسەکانیدا فەرماندە ئەنگیزەک شەڕڤان بە دروشمەکانی" بژی سەرۆک ئاپۆ" و " ژن ژیان ئازادی" شهڕڤانان بەرەو مەراسیمی سوێند خواردن چوون.
(ش ب)