ئاسایشی پارتی بارەگای 'REPAK' دادەخات و ئەندامانیشی سنورداش دەکات

12:33

ژنها

هەولێر-هێزەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد (REPAK) لەگەڵ هەموو ئامێرەکاندا دەرگاکەیان داخست و ئەندامانیشیان سنور داش کرد.

هێزەکانی ئاسایش ئەندامانی REPAK-یان لە ناو بارەگاکە بەزۆر هێنایە دەرەوەو بەبێ گرتنە بەری ڕێ و شوێنی یاسایی دەرگای ئۆفیسەکەیان داخست.

رێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد لە ئاداری ٢٠١٤ بەپێی یاساکانی باشوری کوردستان دامەزراوەو لەگەڵ چەندین دەزگاو ڕێکخراوی ژنانی هەرێمی و نێونەتەوەییدا لە پەیوەندی و گفتوگۆدان. دوایین جار ڕەپاک بەشداری کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنان-ی لە وڵاتی نیپاڵ و کوردیناسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوینی کۆنفرانسەکەدا کرد.

رۆزا تاتانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد، لەوبارەیەوە بە ئاژانسەکەمان (ژنها)ی راگەیاند کە هێزەکانی سەربە ئاسایشی پارتی دوای داخستنی بارەگاکەیان، سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکەشی سنورداشی سلێمانی کردوون.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە سەرجەم کەلوپەلەکانیان دەست بەسەر کراون.

(ش ب)