بۆ دووەمین جار دوو ئەندامی 'رژاک' لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر دەکرێن

13:59

ژنها

دهۆک – دوای ئەوەی دوو ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-رژاک، بەرفین حەسەن و ئەڤین محەمەد بۆچەند ڕۆژێک لە دهۆک بێسەروشوێنکران و دواتر ئازادکران، جارێکیتر هەردوو ئەندامی (رژاک) دوێنێ بەیانی لەلایەن ئاسایشی پارتی دیمورکراتی کوردستان بانگهێشتکراون و تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئەندامێکی رێکخراوی ژنانی ئازاد لە دهۆکەوە بە ئاژانسەکەمان(ژنها)ی ڕاگەیاند کە دوێنێ شەمە(٤-٦-٢٠١٦) کاتژمێر ٩ی بەیانی هەردوو ئەندامی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک) بەرفین حەسەن و ئەڤین محەمەد، لەلایەن ئاسایشی پارتی بانگهێشتکران، ناوبراو وتیشی: "تا ئێستا هیچ زانیاریەکمان لەسەر ئەو دوو هەڤاڵەمان نیە."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەردوو ئەندامی (رژاک) ئەڤین و بەرفین، ڕۆژی سێشەمەی رابردوو لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە بۆ دوو ڕۆژ دەستگیرکرابوون.

(ش ب)