"داخستنی بارەگای 'رەپاک' هێرشێکە بۆ سەر هەموو ژنان"
09:33
ژنها
سلێمانی – ئەندامێکی دەستەی بەرێوەبەرایەتی (رژاک) ڕایگەیاند کە ئەو هێرشەی دوێنێ لە هەولێر بەرامبەر بە ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد ئەنجامدرا هێرشێکە بۆ سەر تەواوی ژنان لە کوردستان و جیهاندا.
دوێنێ ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر هەڵیکوتایە سەر بارەگای ڕێخکراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد(رەپاک) وێرای داخستنی بارەگاکە، ئەندامانی ڕێکخراوەکەش بە ئۆتۆمبێلی ئاسایش و بە مامەڵەیەکی نایاسایی سنورداشی دەرەوەی شاری هەولێر کرد. ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی هاوڵاتیان و کاردانەوەی ڕێکخراوە مەدەنیەکان.
شەهێن محەمەد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان(رژاک) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکەمان، بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی ئاسایشی پارتی کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە وەک ژنان بەتایبەت لە باشوری کوردستان لەنێو هەوڵ و تێکۆشانداین بۆ تێپەڕکردنی ئەو قەیرانانەی بەسەر کۆمەڵگا سەپێنراون. بەڵام لەلایەن سیسەتەمی دەسەڵاتداریەوە گەورەترین بەربەست ژنان دروست دەکرێت. تەنانەت گەشتۆتە ئاستی بەکارهێنانی توندوتیژی و بێڕێزی کردن بە هاوڵاتیان بە گشتی و بەتایبەتیش ژنان. ئێمەش وەک رژاک، هەمیشە دروشممنان ئەوە بووە کە دەبێت ژنان لەناو هەموو بوارەکاندا و لەناو هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا پێشەنگ بن."
شەهێن جەختیشی کردوە کە باشوری کودستان جیا لەو دۆخەی پارچەکانی تری کوردستان تیای دەژین لەناو ڕووبەڕووی چەندی قەیرانی نێوخۆیی بۆتەوە هەروەها وتی: ژنان دەیانەوێت بە وردبینیەوە سود لە دەسکەوتەکانی پارچەکانیتری کوردستان وەرگرن، بەڵام بەداخەوە لەلایەن دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو جۆرە فشار ئاستەنگیێک بۆ ژنان دروستکراوە. داخستنی بارەگای ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنان کورد دڵگرانی کردین، بەڵام ئێمە وەک ژنان ، چاوەڕوانیمان هەر ئەو جۆرە کردەوانەن لە دسەڵاتی باشوری کوردستان، چونکە ئەقڵیەتی ئەو دەسەڵاتەی ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت بەندە لەسەر بە کۆیەلە مانەوەی ژنان و بە کەم بینینی ژنان."
ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رژاک، ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتی هاوپەیمانی تورکیایە لە پلانی لەنێو بردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورددا وتیشی: "بە بەرەوپێشچونی شۆڕشەکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان دەسەڵاتی پارتی فشاری زیاتر دەخاتە سەر هەموو ئەو ڕێکخراو و بزاڤانەی لەسەر فیکر و فەلسەفەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خۆیان بەرێکخستن کردوە و دەیانەوێت باشوری کوردستانیش ببێت بە پارچەیەک لەو شۆڕشانە."
شەهێن محەمەد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان رژاک، لە کۆتایشدا وتی: "ڕێکخراوی (رەپاک) لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستی جیهاندا لەماوەیەکی کورت خەباتی گرنگی کردوە، بەتایبەتیش لە کۆنفرانسی جیهانی ژناندا لە وڵاتی نیپالدا کە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەچو، دەورو کاریگەری گرنگی هەبوو. بۆیە ئێمە ئەو کاری پارتی دیمورکراتی کوردستان بە کارێکی ناڕەوا و ناشرین دەبینین، بە توندیت ئیدانەی دەکەین، ئێمە وەک (رژاک) ئەو هێرشەی دوێنێ لە شاری هەولێر ئەنجامدرا وەک هێرشێک دەبینین بۆ سەر هەموو ژنانی کورد و تێکڕای ژنان لە جیهان."
(ش ب)