نامەی شەهیدی فەرماندە 'ئەبو لەیلا' بۆ کچەکەی

13:05

ژنها

ناوەندی هەواڵ- نامەی شەهیدی فەرماندە (فه‌یسه‌ل عه‌بدی بلال) ناسراو بە ئەبو لەیلا، لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی منبج شەهید بوو، بەر لە شەهیدبوونی نامەیەکی بۆ لەیلای کچی نوسیوە ئێمەش بەپێویستمان بینی نامەکەی وەک خۆی بڵاو بکەینەوە.

"بۆ لەیلای دەلال

ئەمە ئەرک و ڕێگامانە، ئامانجی ئێمە پاراستنی تۆو منداڵانی وەک تۆیە، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ دەکەین بۆیە لێرەین. هیوادارم کاتێ ئێوە گەورە دەبن تاوانبارمان نەکەن بەوەی ئێمە دەمان وت "باب و باپیرانمان هیچ شتێکیان بۆ نەکردین."

من لە پێناو تۆو منداڵانی وەک تۆ تێدەکۆشم، بۆ ئەوەی منداڵانی سەر ئەم خاکە ئایندەیەکی خۆشتریان هەبێت و بە ئازادی و ئارامی بژین، ئێمە زەحمەتی دەکێشین و بەرەو ڕووی هەر مەترسیەک دەبینەوە.

تا ئەوکاتەی وڵاتە ئازیزەکەمان سوریا بەتەواوی ڕزگار دەبێت، ئێمە شۆڕشی خۆمان بەردەوام دەکەین.

زۆر بیری تۆ دەکەم!

خۆشەویستەکەم لەیلا؛ هەرچی دەبێ با ببێت، باوەڕ بکە تۆ شانازی دەکەیت بە زیندوو بوون یان شەهید باوکت.

ماچت دەکەم.

باوکت ئەبو لەیلا،
کۆتایی"

(ش ب)