کۆنگرەی ستار مانگی ڕەمەزان لە موسڵمانان پیرۆز دەکات

15:59

ژنها

قامیشلۆ- بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار بەلێدوانێکی نوسراو مانگی ڕەمەزانی لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز کرد.

کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرەوە، لە لێدوانەکەیدا مانگی ڕەمەزان لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆز کرد و رایگەیاند: "سەرەتا مانگی ڕەمەزان لە موسلمانەکانی کورد و جیهان پیرۆز دەکەین. وەک دەبینین سەرەڕای هاتنی مانگی ڕەمەزانیش هێشتا شەڕی دژوار و بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە شەڕوپێکدادانەکانی هەرێمەکەماندا بەردەوامە، هەموو ئەمانەش دەبنە قوربانی بەرژەوەندی هێزە هەرێمیەکان و نێودەوڵەتیەکان، دەوڵەتانی فاشیستی وەک تورکیا، ئێران و سعودیەی لە ژێر ناسنامەی ئیسلامدا هەرچی کردەوەی دوور لە ئەخڵاقی ئیسلامە ئەنجامدەدەن."

کۆنگرەی ستار لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی ئسلام پێکەو ژیانی گەلان، خۆشەویستی و هاوکاریکردنە هەروەها و جەختی کردۆتەوە: "ئەو هێزانەی ناومان هێنان پەیڕەوی ئایینی ئیسلام ناکەن و بە کردەوەکانی دوور لە مرۆڤایەتی هەوڵیاندواوە ئایینێک چەواشە بکەن کە لەسەر بنەمای پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەبایی دروست بووە. گەلی کورد لەو نێوەندەدا یەکێکە لەو گەلانەی کە داکۆکی کردوە لە پێکەوە ژیانی هەموو گەل، نەتەوە، ئایین و ئایینزاکان لەسەر ئەم خاکە کە مەسکەنی پێغەمبەرانە، بەڵام مایەی نیگەرنیە کە گەلەکەمان لەو مانگەشدا ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە دەبێتەوە."

کۆنگرەی ستار لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رایگەیاندوە: "ئێمە وەک کۆنگرەی ستار هیوادارین کە ئەو مانگە ببێتە مانگی ئاشتی کۆتایی هێنان بە خوێن ڕشتن. دەبێت گەلانی ناوچەکەش لەسەر ئەو بنەمایە پەرە بە تێکۆشانی ئاشتیخوازی و ئازادیخوازیان بدەن."

(ش ب)