سلێمانی؛ وێنەیەک لە ژیانی هەژاری

17:36

ژنها

سلێمانی- بە هۆی ئەو قەیرانانەی لە باشوری کوردستانەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ هاوڵاتیان دروستکراون، ڕۆژبەڕۆژ ژیان و گوەزەرانی هاوڵاتیان بەرەو خراپی دەڕوات، هەژاری تەنیا ناوێک نیە بەڵکو گەشتۆتە ئاستێک کە ئیتر دیاریدەی سواڵکردن زۆر زیادی کردوە. نەک تەنها سواڵکردن بەڵکو وەک ئەو وێنەیە ڕۆژانە چەندین دیمەنیتر بەرچاو دەکەون. هەژار، کۆچبەر و نەخۆش بە منداڵ و ژن، بە لاو و پیرەوە بەردەرگای شاری ڕۆشنبیریان تەنیوە لە دیمەنی ویژدان هەژێن.

ژنە سواڵکەرێک(س ب) لەتەنیشت ترافیکێکی شاری سلێمانی وەستابوو، ئێوارە درەنگی کردبوو ئیتر تاریک دەبوو، کاتێک بینیم بە تەنیا دانیشتوە دەگریت، پرسیارم لێکرد بۆچی دەگری نزیکەی نیو ١٥ خولەک بێ پچران قسەی بۆ کردم، وەک خۆی وتی: "نامانەوێت ناوی سواڵکەریمان لێبنرێت بۆیە لەبەیانیەوە تا درەنگی ئێوارە دەوەستم، پێنج دانە کلێنکس و بەنیشتێکم بۆنافرۆشرێت، گەر پاروێک نان هەبێت بیخمە زاری منداڵەکانم، بۆچی تا ئێوارە دەوەستم، هەزار جار مەرگ خۆشترە لەو ژیانە."

بەتایبەت نەبوونی کار، دواکەوتنی موچە، گرانی بازاڕ و بێ یاسایی هۆکاری سەرەکین لە زیادبوونی ڕێژەی هەژاری ئەوەش وتەی "سیما"ی ٢١ساڵانەیە کە لە یەکێک لە مارکێتەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی ژنان کاردەکات.

سیما کە بۆ خۆشی پشتر بە هۆی هەژاری سوڵکەری کردوە دەلێت: "مرۆڤ تا تۆزێکی ئاردیش شک ببات سواڵ ناکات"

(ش ب)