هەدیە یوسف: پەیماننامەی کۆمەڵایەتی مافەکانی ژنان دەستەبەر دەکات
10:40
ژنها
دێرک – هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدرال دیموکراتی ڕۆژئاوا- باکوری سوریا سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچونی خەباتەکانی ئامادەکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان ئەوەیە لە ١٥ی مانگی تەمموز کۆتایی بێت. ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد کە لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتیدا گرنگی زۆر بە مافەکانی ژنان دراوە.
سیستەمی فیدراڵ دیموکراتی لە ڕۆژئاوا– باکوری سوریا، بۆ ئامادەکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی(ڕەشنوسی دەستور) ماوەی دوو مانگە لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە سازدەکات، لە بارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی خەباتەکانیان هەدیە یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیسەتەمی فیدرال دیمورکراتی ڕۆژئاوا- باکوری سوریا، بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایەگەیاند: "لە یەکەمین کۆبونەوەی دامەزراندنی سیستەمی فیدرال دیموکراتیدا لە ١٦و ١٧ مانگی ئاداردا دەستەیەک بە شێوەی چوار کۆمیتە دیارکران بۆ ئامادەکاردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی. ئێستاش ئێمە لەسەر ئەوە کار دەکەین، بۆیە لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکان(عەرەب، ئاشوری، سریانی، چەچەن و تورکمان)کۆبووینەوە، ماوەی مانگێکە گفتوگۆ لەسەر داڕشتن و نوسینەوەی پەیماننامە دەکەین، هەوڵمانداوە کە ئیرادەی هەموو لایەن و پێکهاتەکان لە بەرچاو بگرین و بۆ ئەمەش خاوەن هەڵوێست و ڕوانینی هاوبەش بووین، لە ئەنجامی گفتوگۆی مانگێکماندا گەیشتوینەتە بڕیاری گرنگ."
"سیسەتمی فیدرالی بە هێزی یەکێتی ناو کۆمەڵگا بنیاد دەنرێت"
هەدیە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتی گەلان بەبنەما دەگرن، ناوبراو وتیشی: "یەکەم وشەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی "یەکێتی گەلان، ئازادی نەتەوەکان، سیستەمی دیموکراتی و نەتەوەی دیموکراتیە، هەموو بابەتێک جیا بە جیا تاوتوێکراوە، کام خاڵ کام مادە سەرچاوەی وشەکەی تا ناوەرۆکەی چۆن بکرێتە بواری جێبەێکردن هەمووی باسکراوە."
هەدیە یوسف سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی و ڕۆڵی ژنان لە سیستەمی دیمورکراتی و وتیشی: "ژنان چۆن بەشداری بکەن، ڕاوبۆچوونی ژنان، خەباتی ژنان، گرنگی زۆری پێددەین، بە تێروتەسەلی باسمان لە ڕۆڵی ژنان کردوە دەبێت چی و چۆن بێت، هەمووی خروەتە ڕوو، لەمەشدا گەیشتوینەتە بڕیاری گرنگ پەیماننامە مافی ئەوە بە ژنان دەدات کە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی خۆیان بونیادبنێن، لە هەموو بڕیارێکی تایبەت بە ژنان ڕوانینی ژنان بە بنەما دەگریێت."
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستەمی فیدرال دیموکراتی ئاماژەی بەوە کرد کە سیستەمی دیموکراتی کۆتایی بە دەسەڵاتداری دێنێت و وتیشی: "هاوسەرۆکایەتی وەک شکاندنی یەکێک لە بەربەستە هەر سەختەکان بوو، کۆمەڵگا ئیتر ئەقڵیەتی سەردەستی پیاوسالاری و ڕەگەز پەرست تێپەڕ دەکات و کۆمەڵگای یەکسانی ڕەگەزی، دیمورکرات و دوور لە دەسەڵاتداری گەشە دەسەنێت. "
هەدیە یوسف هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدرال دیمورکراتی ڕۆژئاوا- باکوری سوریا، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە لە ١٧ یە مانگی تەمموزدا کۆتایی بە خەباتی ئامادەکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی دێنین."
(ش ب)