ناوەندەکانی 'هەپەجە-ژن' نەتەوەییترین ناونیشانن

14:06

ژیندا عەبدوڵا/ژنها

دربێسیە – ناوەندەکانی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری تایبەت بە ژنان(هەپەجە- ژن-) بوونەتە جێگەی متمانە، باوەڕی و هیوای سەرجەم ژنان بە هەموو پێکهاتەکانەوە.

ژنان وەک چۆن لەناو هەموو دامودەزگا و هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سیستەمێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، لەناو هێزەکانی پاراستنی جەوهەری(هەپەجە)شدا خۆیان بەرێکخستن کردوە و دوای بەستنی کۆنفرانسێک لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا وەک (هەپەجە-ژن) راگەیاندرا.

ئێستاس لە سەرجەم شار و شارۆچكەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بارەگای تایبەت کە بە (ناوەندی هەپەجە-ژن)دەناسرێن دامەزراون. ژنان بە سەرجەم پێکهاتە، باوەڕی، چین و توێژەکانەوە ڕوو دەکەنە ئەم ناوەندانە، بۆیەش ڕەنگێکی نەتەوایەتیان گرتووە، بوونەتە ئەو شوێنەی کە ژنان خۆیان بەرگری لە هەموو بەشەکانی ژیانی خۆیان دەکەن.

ژنێکی عەرەب بەناوی کیفاح خەلیل ٤٥ ساڵان کە دایکی چوار منداڵە کە ئەندامی (هەپەجە-ژنە) لە شارۆچکەی دربێسیەی کانتۆنی جزیرە وتی: "من ژنێکی عەرەبم، لەسەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بەشداری دەکەم لە هەموو مەراسیم و چالاکیێک، چونکە من ئەو شۆڕشە وەک شۆڕشێکی گەلان دەبینم."

کیفاح ئاماژەی بە هێرشەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان کرد بۆسەر ژنان کرد و وتی: "زۆربەی هێرشەکان لەسەر ژنان بەڕێوەدەچن، دەیانەوێت لە کەسێتی ژناندا کۆمەڵگا بە دیلبگرن. هەم لەناو کۆمەڵگا هەمیش لەدەرەوە فشار ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەت چەتەکان دوژمنی گەورەی ژنانن، بۆیە بە چەک و هێزی خۆمان شەڕ دەکەین، تێدەکۆشین، هەرگیز وەک ژن خۆمان بەدەستەوە نادەین."

کەفاح خەلیل ئەندامی (هەپەجە-ژن) بانگەوازی لە سەرجەم ژنان کرد کە بە بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە پەیوەندی بە هێزەکانی پاراستنی جەوهەری بکەن و بە ئیرادەی خۆیان بەرگری لە مافەکانی خۆیان بکەن."

(ش ب)