لەماوەی ١٠ مانگدا ٨٠ منداڵی کورد لەلایەن هێزەکانی تورکیا شەهید کراون

16:58

ژنها

ناوەندی هەواڵ- تەنها لەماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرش و ئۆپەراسیۆن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە لە باکور کورستان بەگولەی ڕاستەوخۆ و هێرشی چەتەکانی ئاکەپە شەهیدبوو کە منداڵی تەمەن ٣٥ ڕۆژ لەناویاندا هەیە.

هەوڵدانی ڕێکخراوی ئێستا بۆ منداڵانی ئاشتی سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان، لە چوارچێوەی ڕۆژی ئەو منداڵانەی لەئاستی نێونەتەوەیی دا کاریگەری شەڕیان لەسەرە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە لەو ناوچانەی باکوری کوردستان کە دەوڵەت بە قەدەغەکراو بەناوی کردوە، تا ئێستا ٨٠ منداڵ شەهیدبوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشان کراوە کە منداڵان کاریگەری شەڕیان لەسەرە، پێویستە دەوڵەت لەهەموو هەل و مەرجێکدا مافی منداڵان بپارێزێت، هەرکەس ئەو مافانە پێشێل دەکات سزا بدرێت.

ڕێکخراوەکە یاساکانی پاراستنی منداڵانی تورکیا و پەیمانی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تورکیاش واژۆی لەسەر کردوە بەبیر دەوڵەتی تورک دەهێنێتەوە کە هەموو ئەو مافانە لەئاستی نێونەتەوەییدا لەکاتی شەڕدا بۆ منداڵان دەستنیشان کراوە دەبێت بەکەسانی مەدەنیشەوە بیانپارێزێت.

بەپێی لێدوانی ڕێکخراوەکە لە ١٦ ئابی ٢٠١٥ بەدواوە، لانی کەم لە حەوت شار و ٢٢ شارۆچکەی باکوری کوردستان، تورکیا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە، لەوکاتەوە تائێستا ٨٠ منداڵان شەهیدبوون کە بەهێرش و گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی تورک یاخود ڕێگەنەدان بەبردنیان بۆ نەخۆشخانە ژیانیان لەدەستداوە.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن وەقفی مافی مرۆڤی تورکیاوە ئامادەکراوە و ناوی هەموو ئەو منداڵانەی تۆمار کردوە کە بەو هۆیانەوە شەهیدبوون، بەپێی لیستەکە منداڵی تەمەن ٣٥ ڕۆژ، سێ مانگ، دوو و چوار و پێنج ساڵ هەتا ١٨ ساڵانی تێدایە.

بچوکترین یان محەمەد تاهیر یارامیش تەمەن ٣٥ ڕۆژ بووە لە ٥-٩-٢٠١٥دا لەگەڕەکی نور سەربەشاری جزیرەی باکوری کوردستان، بەهۆی ئەوەی نەخۆش بوو چەتەکانی ئاکەپە ڕێگەیان نەدا ببرێتە نەخۆشخانە لە باوەشی دایکیدا ژیانی لەدەستدا.

هەرلە جزیرە شەوی ٣-٣-٢٠١٦ هارون چاغلی تەمەن چوار ساڵان و عایشە نور گەچیت تەمەن شەش ساڵان بەهۆی تەقینەوەکانی سوپای تورک شەهیدبوون.

(ش ب)