بەیان بەرواری: بۆ دەربازبوون لەقەیرانەکان پێویست بەبەستنی کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییە
17:16
ژنها
ناوەندی هەواڵ- ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که حزبه‌که‌ى به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى به‌پێویستیه‌کى هه‌نووکه‌یى ده‌زانێت و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ده‌رچوون له‌قه‌یرانه‌کان پێویستى به‌به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه.
به‌یان به‌روارى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى پێویستیه‌کانى به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی ڕایگەیاندوە: "یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد به پێویستى گرنگى ئێستا ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت له‌و قه‌یرانانه‌ى ناوچه‌که به‌گشتى پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت .
به‌یان، وتیشى:" به‌هۆى گۆڕانکارى له‌نه‌خشه‌ى سیاسى ناوچه‌که ده‌بێت له‌ڕێگا‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه و خۆمان ئاماده بکه‌ین و ڕووبه‌رووى گۆڕانکاریه‌کان ببینه‌وه".
ناوبراو، ئه‌وه‌شى وت:" پێویسته ئێستا سه‌رجه‌م کێشه لاوه‌کى و حزبیه‌کان به‌لاوه بنرێت و کار بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ىی بکرێت، چونکه کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین میلله‌ت تائێستا خاوه‌نى قه‌واره‌ى خۆى نیه".
(ش ب)