لەسەر داخستنی ناوەندی ڕێکخراوەکەیان 'رەپاک' کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت
17:27
ژنها
ناوەندی هەواڵ- به‌هۆى هه‌ڵکوتانه سه‌ر باره‌گاى ڕێکخراوه‌که‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتى له‌هه‌ولێره‌وه، ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانی ژنانی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه و ناره‌زایه‌تى خۆى نیشاندا له‌سه‌ر داخستنى باره‌گاکه‌یان به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایانه له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى رێکخراوه‌که‌دا که کۆپیه‌کى بۆئاژانسەکەمان(ژنها) نێردراوه، هاتوه:" ئێمه وه‌ک ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان که ڕۆژى (٥-٦-٢٠١٦) ناوه‌ندى ڕێکخراوه‌که‌مان بێ هه‌بوونى هیچ هۆکارێکى یاسایى له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه ده‌ستى به‌سه‌را گیرا‌و ئه‌ندامانمان سنور به‌ده‌رى شارى هه‌ولێر کران."
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه:" به ئامانجى شه‌رمه‌زارکردنى هه‌ڵوێستى نادیموکراتانه و پارچه‌که‌رانه‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و بڕیارده‌ره‌کانى ئه‌م هه‌ڵوێسته بێ ڕێزیکه‌رانه به ڕێکخراوه‌کانى ژنان و ده‌نگى ئازاد له شارى هه‌ولێر، سبه‌ینێ ڕۆژى چوارشه‌ممه ٨ى مانگ کاتژمێر ١١ى پێش نیوه‌ڕۆ له هۆڵى له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له کتێبخانه‌ى گشتى شارى سلێمانى به پشگیرى ڕێکخراو و که‌سیاسه‌تى و داکۆکیکارانى مافى مرۆڤ کۆبوونه‌وه و لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانى ساز ده‌که‌ین."
باس له‌وه‌شکراوه:" به ئامانجى نه‌هێشتنى دیارده‌ى سنوربه‌ده‌رکردن له په‌رله‌مانتارانه‌وه تا ئه‌ندامى ڕێکخراوه‌کان له شارى هه‌ولێر، به ئامانجى خاوه‌نده‌رکه‌وتن له مافى ئازادى ڕاده‌ربڕین، به ئامانجى ڕێگرتن له پارچه‌کردنى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، با هه‌موومان پێکه‌وه ده‌نگى ناڕه‌زایى به‌رزکه‌ینه‌وه‌و یه‌کده‌نگى ژنان‌و پارێزگاکانى کوردستان بپارێزین."
(ش ب)