شەرڤانان لە پێشڕەویدان، چوار گوندی تریان ئازاد کرد
10:04
حوزەیران
8
/ 2016
ژنها
کۆبانێ- شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، لەبەردەوامی پێشرەویەکانی ئۆپراسیۆندا چوار گوندیتریان لە ژێردەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
ئۆپەراسیۆنی "شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا" بۆ رزگارکردنی منبج، ئەمڕۆ لە رۆژی هەشتەمیدا بەردەوامە.
لە هەرێمی ئۆپەراسیۆنی شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج لە پێشڕەویدان، ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایانگەیاند، لە بەرەی بەنداوی تشرینەوە هەرچوار گوندی(تۆقا ئەل خەلیل، حەجەر ئەل ئەبیەد، سەندەلیا کبیر و حەمام ئەل کەبیر) لە چەتەکانی داعش رزگارکران.
(ش ب)