سلێمانی؛ داخستنی'رەپاک' لەلایەن پارتیەوە شەرمەزار دەکرێت
13:51
ژنها
سلێمانی- ڕێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دژ بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی پارتی بۆسەر نوسینگەی ڕێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کوردستان ناسراو بە (ڕەپاک) و داخستنی لە شاری هەولێر، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە هه‌ڵوێستی هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به‌م هه‌ڵوێسته نا یاسایی و نا دیموکراتى و نانیشتمانیه بهێنن.
ئەمڕۆ(٨-٦-٢٠١٦) ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان لە هۆڵی لەتیف هەڵمەتی کتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد، تیایدا راگەیەندراوێكی هاوبه‌شى ڕێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى یان خوێندەوە کەتیایدا هه‌ڵوێستى هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێر لەپای هەڵکوتانە سەر نوسینگەی ڕەپاک شه‌رمه‌زار کراوە، داوا ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به‌و هه‌ڵوێسته یان بهێنن.
ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان(رەپاک) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێکیان بۆ رای گشتی خوێندەوە، کەلەلایەن رۆزا تاتانی، ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕەپاک، کە تیایدا هاتبوو:" ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى یاسایی له مانگى مارسى ساڵى ٢٠١٤ دا وه‌ک ڕێکخراوێکى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر دامه‌زرا، ڕەپاک که به ئامانجى ئاواکردنى په‌یوه‌ندى له نێوانى ڕێکخسن و دامه‌زراوه‌کانى ژنانى کورد دا ده‌ستى به کار و خه‌بات کردووه، له هه‌مانکاتدا به به‌ڕێوه‌بردنى کارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زۆر ڕێکخرا‌و، که‌سایه‌تى، دامه‌زراوه‌ى مه‌ده‌نى و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤى جیهانى توانیویه‌تى ڕه‌وشى ژنانى کورد به ڕاى گشتى دنیا بگه‌یه‌نێت ".
راگەیەندراوەکەدا هاتبووە: دواى هێرشه‌کانى داعش بۆ باشورى کوردستان به ئامانجى ڕاگه‌یاندن و زانیاریدان له‌م باره‌یه‌وه به ڕایگشتى کار و خه‌باتى به‌ڕێوه‌بردووه و بووه‌ته ئادره‌سێکى سه‌ره‌کى بۆ گه‌یاندنى ئه‌و ڕێکخرا‌و گروپ و که‌سایه‌تیه جیهانیانه‌ى ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه کوردستان، به به‌شداریکردن له زۆر پانێل، سیمینار و کۆنفرانس له‌سه‌ر ئاستى جیهانى، ڕێکخراوه‌که‌مان ڕه‌وشى ژنانى کوردستان و تێکۆشانى ئازادیه‌که‌ى و به‌تایبه‌ت ڕه‌وشى ژنانى ئێزیدى ده‌ستگیرکراو له لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه بۆ ڕاى گشتى جیهان ده‌گواسته‌وه، له هه‌مانکاتدا ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانى کورد له کۆنگره‌ى ژنانى جیهاندا وه‌ک ئه‌ندامى کۆردیناسیۆنى ژنانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین جێده‌گرێت.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا لێدوانى هاوبه‌شى ڕێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى لەلایەن نوسەر کنێر عەبدوڵا خوێندرایەوە تیایدا هاتبوو:" رێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان بێ هه‌بوونى هیچ به‌هانه‌یه‌کى یاسایی و فه‌رمانێکى دادگا ڕۆژى (٥-٦-٢٠١٦) له لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه ده‌ستى به‌سه‌را گیرا‌و ئه‌ندامان و سه‌رۆکى ڕێکخراوه‌که له‌لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه سنوربه‌ده‌رى شارى هه‌ولێر کران و ژیان و کارکردنیان له شارى هه‌ولێر لێ قه‌ده‌غه‌کرا، ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌کانى ژنان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به‌م هه‌ڵوێسته نا یاسایی و نا دیموکراتى و نانیشتمانیه بهێنن ".
لە راگەیەندراوی ڕێکخراوە مەنەدنیەکانیشدا هاتبوو: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى هێزه‌کانى ئاسایش له هه‌رێمى ژێر کۆنترۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستاندا بووه‌ته دیارده و نه‌ک ته‌نها هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به یاساکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه نیه، به‌ڵکو پێشێلکردنى یاساکانى هه‌رێمى کوردستانه‌و ناشیرینکردنى تابلۆى دیموکراسى هه‌رێمى کوردستانه له ڕاى گشتى جیهاندا.
تیایدا هاتبوو: وڵات به جێگرتنى ژنان له ناو سیاسه‌ت و خه‌باتى مه‌ده‌نیانه‌ى ئازادی‌دا، دیموکراتیزه ده‌بێت و به‌ره‌و چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌کانى ده‌توانێت هه‌نگاو بنێت، هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌کانى ژنان و چالاکان و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، هێرشکردنه سه‌ر ڕێکخراوێکى ژنان و داخستنى وه‌ک هێرشکردنه سه‌ر دیموکراسى و مافى ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌بینین و ئه‌م هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین ده‌ستبه‌جێ داواى ڕوونکردنه‌وه له هێزه‌کانى ئاسایشى هه‌ولێر بکه‌ن و به پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، له هه‌مان کاتدا مافى ڕه‌واى کارکردن له شارى هه‌ولێر بۆ ڕێکخراوى په‌یوه‌ندیه‌کانى ژنانی کوردستان که ڕێکخراوێکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیه و ئه‌ندامى کۆنگره‌ى ناونه‌ته‌وه‌یی ژنانى جیهانه و له کۆردیناسیۆنى ژنانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین دا جێ ده‌گرێت بگێڕنه‌وه.
(ش ب)