"پارتی مۆدێلێکی نوێی پارچەکردنی کوردستانی دروستکردوە"
16:55
ژنها
سلێمانی- ژنانی چالاک ڕایانگەیاند کە داخستنی رێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد(رەپاک) بەردەوامی سیاسەتی نادیموکراسیانە و چەوساندنەوەی دەنگی ئازادیخوازیە لەلایەن دەسەڵاتی پارتی دیموکراسی کورستان، ژنان سنورداش کرنیان بە مۆدێلێکی نوێ پارچەکردنی کورستان و چەوساندنەوەی هاوڵاتیان ناودێر کرد.
هەریەک لە کنێر عەبدوڵا سەرنوسەری گۆڤاری تەوار، پەروا عەلی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان و بێریڤان محەمەد ئەندامی بەرێوەبەرایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کورستان، ئیدانەی داخستنی رێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد(رەپاک)یان کرد لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کنێر عەبدوڵا سەرنوسەری گۆڤاری تەوار سەرەتا ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پارتی کرد و وتی: "سنورداش کردن و داخستنی ناوەندی (رەپاک) لەلایەن پارتیەوە دوورە لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی هاوڵاتی بوون، پێشلێکردنی یاساکانی دیموکراسیە، سنورداش کردن لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان مۆدێلێکی نوێی دەسەڵاتی پارتیە، لە کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی دەوڵەتی کوردی دەکات. هەڵبەت پێشتریش ئەم جۆرە کارانەیان بەرامبەر بە پەڕلەمانتار و سەرۆکی پەلەمان و بەرامبەر بە میدیاکار ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی ژنان کراون ئەمەش هیچ کاتێک جێگەی قبوڵکردن نیە، هیوادارم هەموو لایەنە سیاسیەکان، کونسوڵخانە و رێکخراو و کەسایەتیەکان دەنگی ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بەو هەوڵوێستە، بۆ ئەوەی جارێکیتر کارێکی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە لە کوردستاندا."
هەروەها پەروا عەلی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش داخستنی بارەگای (رەپاک)ی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانە کرد، ناوبراو وتی: "ئەمە شتێکی تازە و یەکەم جار نیە، لە هەرێمی کوردستاندا چەندین جارە لەو جۆرە کردەوانە دووبارە دەبنەوە کە کاری دژە مرۆڤانەن، لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووش هەمان کردار وەک سنورداش کردن، بەرامبەر بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. بۆیە لێرەدا بەرپرسیاری یەکەم لەم کردەوە ناشرینە پارتی دیمورکراتی کوردستانە، چونکە لە شاری هەولێر بەرپرسی یەکەمە و ئاسایشی هەولێریش سەر بە پارتیە. بۆیە بەتەواوی ئەو کارە ئیدانە دەکەین، بەداخەوە خەریکە دروستکردنی سنوری تازە لەنێوان کوردستان دەبێتە مۆدێلێک لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ئەمەش نە خزمەت بە خۆی دەگەیەنێت نە بە پرۆسەی دیموکراسی و پرسی نەتەوایەتی کوردستان. زیان دەگەیەنێت بە هەموو ئەو پرسانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە، لەسەر ئەو هەڵوێستە ناشرینانەی بەرامبەر بە رێکخراوەکان و دامەزراوەکان دەیکات، زیانی هەرەگەورە بەلای خۆیدا دەشکێتەوە. لە کۆتایشدا جارێکیتر ئەو کارە ئیدانە دەکەم و هیودارم بە خۆیاندا بچنەوە."
هاوکات بێریڤان محەمەد، ئەندامی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوی ژنانی ئازادی کودستان(رژاک)یش لەوبارەیەوە وتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە لەسنوری خۆیدا هەموو دەنگێکی ئازادی کپ بکات و هەموو ئەو رێکخراو، لایەن و کەسایەتیانەی لەپێناو دیموکراسی و ئازادیدا تێدەکۆشن، هەوڵی چەوساندنەوەی داون، بۆ ئەوەی سیاسەتی تاکڕەویانە و سەرکوتکردن بسەپێنێت. وەک دەزانن هەمان کردەوەش لەبەرمبەر ڕێکخراوەکەمان ئەنجامدرا، تەنانەت لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا چەند ئەندامێکمان لە بادینان دەسگیرکران، دەستگیرکردنی ئایسەل ئاڤێستا بە بێ هۆکار بەشێک بوو لەو کردارانەی پارتی و هەروەها داخستنی رێکخراوی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد هەر لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتە بەرێوەچووە."
ناوبراو وتیشی: "وەک(رەژاک) بەشداریمان کرد لە کۆبونەوەی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو هەڵوێستانەی پارتی و گفتوگۆمان لەسەر ئەوە کرد کە بتوانین لە ماوەیەکی کورتدا فیدراسیۆنێک بنیاد بنێن بۆ ئەوەی هەم لەناوەخۆداڕووبەڕووی ئەم جۆرە هەڵوێستانە ببێتەوە هەمیش کار لەسەر ئەوە بکەین لە سەر ئاستی جیهانیشدا رێکخراوە جیهانیەکان بێنینە دەنگ. چونکە ئەوەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستا ڕوودەدات ئەنجامی ئەو سیاسەتە و مامەڵەی خراپە لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنیەکان. پارتی ئەوەی لێی دەترسێت، ئەوەیە لەم ساڵانەی دوایدا لە کوردستاندا ژنان هەنگاوی گرنگیان ناوە، سەلماندویانە کە دەبێت ژنان پێشەنگی بۆ گۆڕانکاری و و سیستەمێکی دیموکراسی بکەن بۆیە زیاتر ژنان بە ئامانج دەگیرێن."
(ش ب)