بە هۆی ئاو کێشان ژیانی ملیۆنان ژن و منداڵ لە مەترسیدایە

10:18

ژنها

ناوەندی هەواڵ – بە گوێرەی دواین توێژینەوە، لە کیشوەری ئەفریقا لانی کەم ١٧ ملیۆن ژن و منداڵ ئاو دەکێشن، لە لێکۆڵینەوەکەدا ڕاگەیاندراوە کە ئەو ژن و منداڵانەی بە شەو ئاو دەکێشن ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆیترز، ڕاپۆرتێکی هاوبەشی (UNİCEF) و بانقی جیهانی و رێکخراوی پەرەپێدانی منداڵانی نەتەوەیەگرتوەکان، کە لەسەر ژیانی ژن و منداڵانی ئەفریقا ئامادە کراوە، ئەوە دەردەخات کە ٣ ملیۆن منداڵ و ١٤ ملیۆن ژن لە ئەفریقا ئاو دەکێشن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بۆ ئاوکێشان منداڵان لە خوێندن بێبەش دەکرێن و لە خوێندن دەردەهێنرێن.

ڕاپۆرتەکە کە لە ٢٤ وڵات ئامادەکراوە ڕادەگەیەنێت، لە سەرجەم وڵاتانی ئەفریقا ژنان ئاودەکێشن و زۆربەشیان تەمەنیان گەنجە و لەکاتی ئاوکێشاندا ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە.

هەروەها لە بەشێکیتردا ڕادەگەیەنێت کە لە منداڵانی کچ لە ژێر مەترسی زۆر گەورەی ژیان دان و ڕووبەڕوی چەندین ڕووداوی دەستدرێژی سێکسی و هەروەها هەڵگرتنی باری گران دەبنەوە.

(ش ب)