یەکەمین یەکینەی ژنانی هەرێمی 'ئەلشەهبا' ڕاگەیاندرا

10:04

فیدان ڕێزان/ ژنها

عەفرین – لە کانتۆنی عەفرین یەکەمین یەکینەی ژنانی هەرێمی ئەلشەهبا لەژێر ناوی "یەکینەی شەهید ژیان ئەحرەس" کە سەر بە "بەرەی ئەل ئەکراد"ە دوای بینینی خولێکی پەروەردە ڕاگەیاندرا.

دوای ئەوەی ژمارەیەک لە ژنانی کانتۆنی هەرێمی ئەلشەهبا(باشوری شاری حەلەب) لە کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان خولێکی پەروەردەیان بینی، یەکەمین یەکینەی خۆیان ڕاگەیاند.

مەراسیمی ڕاگەیاندنی یەکینەی ژنان بە بەشداری ژمارەیەک زۆری فەرماندە سەربازیەکانی بەرەی ئەل ئەکراد و فەرماندەکانی هەرێمی ئەلشەهبای هێزەکانی سوریای دیموکراتی، کەسوکاری شەرڤانان بەرێووەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە ئاندامانی بەشدار بووی خولەکە مەراسیمێکی سەربازیان ئەنجامدا، دواتر گروپ گروپ شەرڤانانی ژن لە سەر بنەمای بەرگریکردی ژنان سوێندیان خوارد. پاشانیش لێدوانی ڕاگەیاندنی یەکینەی شەهید ژیان ئەحرەس لەلایەن ئارین میرکان شەرڤانی یەکینەکە خوێندرایەوە. ئارین ڕایگەیاند کە ئەو یەکینەیە بە مەبەستی بەرگریکردن لە ژنانی هەرێمەکە دامەزراوە.

شەرڤانانی ژن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ڕاگەیاندی ئەو یەکینەی ژنان و بانگەوازیشیان لە ژنان کرد کە بە ئیرادە و هێزی خۆیان بەرگری لە خاک، شکۆ و نرخەکانی ژنان بکەن لە کۆمەڵگادا.

هەرێمی ئەلشەهبا دەکەوێتە باشوری شاری حەلەب، دانیشتوانی پێکهاتوون لە پێکهاتەی کورد، عەرەب، تورکمان و سریانی. ساڵی ڕابردوو ئەو هەرێمە بەتەواوی لە چەتەکان پاککرایەوە، دوای ئازادکردنی ئەو هەرێمە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی(مەسەدە) هاوڵاتیانی هەرێمەکە ئەنجومەنێکی بەڕێوەبەرایەتیان دامەزراندوو کارەکانی خۆیانی لێ ڕادەپەڕێنن، ژنانیش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کارەکانی ئەو بەڕێوەبەریەدا، دواین سەرکەوتنی گەلی ئەو هەرێمەش ڕاگەیاندنی ئەو یەکینەی تایبەت بە ژنان بوو.

(ش ب)