هاوڵاتیانی ئێزیدی پرسەی بۆ ١٩ ژن و منداڵی سوتێنراو دادەنێن
10:05
ژنها
سلێمانی - به‌مه‌به‌ستی پرسه‌دانان بۆ ١٩ ژن و منداڵی ئێزیدی که له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعش له موسل به‌زیندووی سوتێنران، له‌که‌مپی په‌نابه‌رانی ئاشتی له عه‌ربه‌ت پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی دانرا.
دوێنێ پێنجشەمە(٩-٦-٢٠١٦) هاوڵاتیانی ئێزدی لە کەمپی پەنابەرانی ئاشتی لە عەربەت، پرسەیان بۆ ئەو ١٩ ژن و منداڵە دانا کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا هەواڵی سوتاندنیان لەلایەن چەتەکانی داعش لە موسڵ بڵاوکرایەوە، هاوڵاتیانی ئێزیدی بانگه‌وازیان له هه‌موو جیهان کرد که بۆ رزگارکردنی ژن و منداڵانی ئێزیدی که له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعشدان هه‌وڵی جدی بده‌ن.
هاوڵاتیانی ئێزدی ئەم کارەیان بە گەورەترین و دڕندەترین کردەوەی دژە مرۆڤایەتی بەناو کرد.
پرسەکە هەر دوێنێ دوای نیوەڕۆ کۆتایی هات.
(ش ب)