ژن و ترافیک لە ڕۆژئاوا

10:07

فیدان ڕێزان / ژنها

عەفرین – ژنانی کانتۆنی عەفرین لە کاروخەباتی رێکوپێکردنی هاتوچۆی ناوشاردا ڕۆلێکی گرنگ و بەرچاو دەگێرن، ئەندامی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی عەفرین ڕادەگەیەنێت ژنان لە شۆشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە، لەناو خەباتی ئاسایشیشدا پێشەنگن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕۆژئاوا سەر بە ئاسایشی گشتیە، یەکەم جار لە ٨ ی ئاداری ساڵی ٢٠١٥دا لە کانتۆنی عەفرین دامەزراوە، ژنان بەشوەیەکی چالاک کار دەکەن لەم بەشەی خەباتدا.

سەرەتا ژمارەی ئەندامانی ژن لە پۆلیسی هاتوچۆ تەنیا ٤ ژن بووە، بەڵام ئێستا لە ناوچەکانی(جندرێس، ماباتا و ڕەجۆ) ١٢ ئەندامی ژن لە ناو پۆلیسی ترافیکدا هەن.

کەوسەر شاشۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ لە لە کانتۆنی عەفرین، سەبارەت بەکار وخەباتی ژنان لە بەشی پۆلیسی هاتوچۆدا وتی: "هەموو بەیانیێک لە ناوەندی پۆلیسی هاتوچۆ کۆدەبینەوە، بەرنامەکانمان دیار دەکەین. کێ لەکوێ ئەرکی خۆی پێکبێنێت بۆی دیار دەکرێت، جگەلە ئەو ئەندامانەی لە بەشی رێکخستنی ترافیک کار دەکەن لەناوەندیش چەند ئەندامێکمان خەباتی تۆمارکردن و فەرمیەت بەرێوە دەبەن.

کەوسەر وتیشی: سەرجەم ئەندامانمان دوو خولی پەروەردەیان بینیوە، ڕاهێنانی چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەرک و مامەڵکردنیان بینیوە، بۆیە رۆژانە بەشێوەیەکی سەرکەوتو کارەکانمان ڕادەپەرێنین.

کەوسەر شاشۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ لە لە کانتۆنی عەفرین، ئاماژەشی بەوە کرد کە ژنان دەتوانن زیاتر بەڕێکوپێکی کار بکەن لەبوارەکانی ئاسایشی ئارامی ناو شاردا. ژنان لە شۆشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵێکی سەرەکیان هەیە، لەناو خەباتی ئاسایشیشدا پێشەنگن.

(ش ب)