"لە ئێران ژنان لە مەیدانی کارکردن دوور دەخرێنەوە"
09:15
ژنها
ناوەندی هەواڵەکان – توێژەرێکی کاروباری ژنان ڕادەگەیەنێت، ئامانجی پڕۆژە یاسای ٢٠ی گوڵان، کە لەلایەن ئەنجومەنەوە ئامادەکراوە، تایبەت دەبێت لە وەی کاتژمێری کارکردن بۆ ژنان کەمبکرێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژنان لە مەیدانی کارکردن دوور بخاتەوە وتیشی: ئەو یاسایەش پەیدا کردنی کار بۆ ژنان زەحمەت دەکات.
لە ئێران دا رۆژی١٠ی گۆڵاندا پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی کاتژمێری کارکردن بۆ ژنان ئامادە کرا، ئەگەر ئەو پڕۆژەیاسایەی لە لایەن کۆنسەی ئەمنیەتی بەرهەڵستکاران پەسەند بکرێت، لە کاتژمێرێکدا ٣-٤ ملیۆن ژن بە شێوازێکی داسەپاو لە ناو مەیدانی کارکردن دوور دەکەونەوە.
بە پێی هەواڵی iranhumanrights.comپارێزەرانی مافی مرۆڤ دەستنیشانیان کردوە کە ئەو پڕۆژە یاسایە، ڕێخۆشکەرە لەبەردەم خاوەن کار تا فشار لە سەر ژنان بکات و هەروەها لە بواری پەیدا کردنی کار دا ژنان تووشی زەحمەتی ببن.
"لە گەڵ ئەم یاسایەدا ئیدی کرێکاری ژن بۆ کارکردن وەرناگیرێت"
لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا لە هەفتەدا ٦ کاتژمێر کار کردنی ژنان کەم دەکرێتەوە. نەسرین ئەفزالی توێژەری کاروباری ژنان، سەبارەت بەم پڕۆژەیاسایەی دەلێت: " کەم کردنەوەی کاتی کاری ژنان زیان بە ئەولەویەتی کار دەگەێنێت، ڕەنگە ژنانی کرێکار باش برواننە ئەو پڕۆژە یاسایە، بەڵام لە دوای دەرچوونی ئەم یاسایە خاوەن کارەکان ژنانی کرێکار وەر ناگرن".
"ئامانج لەم یاسایە ئەوەیە کە جەستەی ژنان بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان"
نەسرین ئاماژەی بەوە کرد لە هەڵبژاردنی شوباتی ٢٠١٦دا، تازە ١٨ ژن چوونەتە ئەنجومەن و وتیشی: "ئایا ئەو ژنانەی کە چوونەتە مەجلیس تواناکاری ئەوەیان هەیە یاسا نایەکسانەکان بگۆڕن ؟ ئایا زیاد بوونی ژمارەی ژنان کاریگەری دەبێت، ئامانجی یاسا نایەکسانەکانی ئێران کۆنترۆڵکردنی ژنانە، لە رۆژی ئەمرۆماندا زیاتر لە هەر سەردەمێک هەوڵی ئەوە دەدرێت ژنان بخەنە ژێر رکێفی خۆیان، لە ئێران لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان دا ژنان لە هەوڵی بەرەو پێشچوندان، ئەمەش پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتی ئێرانە. ژنان دەتوانن کۆرتاژ بکەن بەم جۆرەش ڕێژەی منداڵ بوون کەم دەبێتەوە، ژنان دەتوانن بخوێنن بۆیە ئێران هەوڵ دەدات بیان خاتە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە".
(ش ب)