"دەبێت پیشانی بدەین کە مرۆڤایەتی هەر ماوە"
09:16
بێریتان جان ئۆزەر / ژنها
ئامەد – ئەو ژنانەی لە خەباتی هاوکاری کردنی هاوڵاتیانی گەڤەر، نوسەیبین و سور بەشدارن. ڕادەگەیەنن کە بەرامبەر ئەو کەسانەی دەلێن؛ مرۆڤایەتی مردووە، بە پێداگریەوە پیشانیان دەدەین کە مرۆڤایەتی چیە و هەر ماوە.
دوا بەدوای شەڕ و هێرشی هێزەکانی(ئاکەپە) بۆ سەر گەلی کورد لە باکوری کوردستان، کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوی کوردستان لە شاری ئامەد هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەست پێکرد بۆ ئەو شار و شارۆچکانەی ڕوخێنراون.
ژنان وەک هەمیشە دەستپێشخەریان کرد لە کەمپینەکانی هاوکاری ئەرکە مرۆییەکاندا، ئەو هاوکاریەی لە کەمپینەکاندا کۆدەکرێتەوە دەخرێتە کۆگای هاوکاری و ژنانی خۆبەخش ڕۆژانە لەو کۆگایە پاکێتی ئازوقە و جلوبەرگ بۆ لێقەوماوانی شەڕ دەنێرن.
ژنان ڕایانگەیاند کە ئەو خەباتەی ئەوان دەیکەن بەرپرسیارێتیێکی مرۆڤایەتیە، بۆیە دەبێت هەرکەسێک بێت ئەم ئەرکە مرۆیەی خۆی پێکبێنێت، دەبێت پیشنیان بدەین کە مرۆڤایەتی نەمردوە.
لەم خەباتەی پێشخراوە چەندین کۆمەڵە و سەندیکا و ڕێکخراو بەشداریان کردوە.
ئارین زومورت ئەندامی کۆمەڵەی سەندیکانی ڕەنجدەرانی زانست و پەروەردە، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "ئێمە تەنیا هاوکاری ئابوریمان ناوێت، دەبێت هەر چۆنێک دەستی هاوکاریان بۆ دریژ کەین ئەگینا پەشیمان دەبینەوە."
ئارین وتی: "وەک ئەندامانی سەندیکا ڕۆژانە دوای گەڕانەوە لە خوێندن، دەچین بۆ کۆگای هاوکاری و کار دەکەین، هەرچیەکمان لەدەست بێت درێخی ناکەین، ئێمە لە کوردستان بە قۆناخێکی زۆر سەختدا تێدەپەرین، ڕۆژانە قوربانی گرانبەها دەدەین، لە گەڤەر، نوسەیبین و سور هاوڵاتیان بێ ماڵ و حال ماونەتەوە شارەکانیان وێران کردوە، ئێستا لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە شەڕ تیای ڕوویداوە سێ تا شەش خێزان لە ماڵێک دەمێننەوە."
ئارین زومورت، لە کۆتایشدا بانگەوازی لە هاوڵاتیان کرد کە بە هەر جۆرێک بێت دەستی هاوکاری بۆ لێقەوماوان درێژ بکەن.
(ش ب)