سبەی سێیەمین فیستیڤاڵی 'ساکینە جانسز' دەستپێدەکات

09:19

ژنها

باسل – لە ژێر دروشمی 'لەساکینە تا پاکیزەکان، بە ژنی ئازاد بەرە و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی' سێیەمین فیستیڤالی ساکینە جانسز بەڕێوەدەچێت.

سێیەمین فیستیڤاڵی ساکنیە جانسز کە فیستیڤالێکی ساڵانەی ژنانە لە ژێر دروشمی 'لەساکینە تا پاکیزەکان، بە ژنی ئازاد بەرە و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی' لە ١٢ ی ئەم مانگە لە شاری بێسل، وڵاتی سویسرا بەڕێوە دەچێت.

فیستیڤاڵی ئەم ساڵە کراوەتە دیاری بۆ شەرڤانانی خۆبەرێوەبەریەکان.

فیستیڤاڵی ساکینە جانسز ساڵانە بۆ وەبیهێنانەوەی پێشەنگ و ئەندامی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە وڵات سویسرا ئەنجام دەدرێت.

فیستیڤاڵەکە بە بەشداری نوێنەرانی(یەپەژە)، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، کۆنگرەی ژنانی ئازاد لە باکوری کوردستان، نوێنەری کۆنگرەی ستار و چەندین رێکخراوی نێونەتەوەیی و ژنانی جیهان، هاوکات بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرماندان بەرێوە دەچێت.

گروپی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە سەبارەت بە ئامادەکاریەکانیان ڕایاندگەیاند کە ئامادەکاریەکانیانن تەواو بووە. هاوکات بانگەوازی لە سەرجەم کوردان، سۆسیالیست، شۆڕشگێر، دیموکرات و هەموو ژنانی دەکات کە بە ڕەنگ و ناسنامەی خۆیان ئامادە بن.

فیستیڤالەکە ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر ١١ لە Claramatte Park لە شاری باسێل لە وڵاتی سویسرا دەست پێدەکات.

(ش ب)