روسیا، دوو هەزار چەتە بەسەرکێشی تورکیا لە حەلەب شەڕ دەکەن
15:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ - وەزارەتی کاری دەرەوەی روسیا رایگەیاند کە لە حەلەب نزیکی دوو هەزار چەتە لە ژێر راوێژکاری سەربازی تورکیادا شەڕ دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، مارا زاخارۆڤا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی:" گروپی بەرەی نوسرە بە پشتگیری ئەحرار شام و ڕێکخستنەکانی تری هاوشێوەی ئەوان، هێرشێکی نوێ دەکەنە سەر هێزەکانی رژێم لە هەرێمی باکوری حەلەب و باشوری حەلەب، ئەمەش تەنها بەمەبەستی تێکدانی ئاگربەست ئەنجام دەدرێت.
زاخارۆڤا باسی لەوەشکرد کە نزیکەی دوو هەزار چەتە بەسەرکێشی و راوێژکاری سەربازانی تورک لە حەلەب شەڕی هێزەکانی رژێم دەکەن و ئەمە وەک کودەتایەک لە دژی سوریا ناو دەبرێت.
(ش ب)