ژنێکی کورد بە دەستی چەتەکان بریندار دەبێت

18:29

ژنها

حەلەب – هێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا چەندین جار هێرشیان بۆ سەر هاوڵاتیانی کورد لە حەلەب ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵان بریندابوو.

ئەمڕۆ گروپە چەتەکانی سەر بە "کوالیسیۆنی نیستیمانی سوریا" لە گەڕەکی بوستان پاشا ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵان کورد بەناوی شرین- یان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بە سەختی برینداریان کرد.

شرین دوای بریندار بوونی دەست بەجێ ڕەوانەی بنکەی تەندروستی مانگی سور کرا لە گەڕەکەکە، دکتۆرانیش رایانگەیاند کە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و برینەکەی سەختە.

هێرشی چەتەکان بۆ سەر گەرەکە کوردنشیەنەکانی شاری حەلەب لە ١٦ ی شوباتەوە بە بێ وەستان بەردەوامە.

(ش ب)