یادگاریەکانی لەناو ماڵەکان سوتێنراون
13:43
ژنها
جۆلەمێرگ – لە شارۆچکەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ هەموو یادگاریەکانی لەناو خانوەکان سوتێنران، ئەم ژنە بە تەمەنەی لە وێنەکەدا دیارە هەموو بەیانیێک لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر سەماوەرەکەی دادەگیرساند و لەبەر دەرگای ماڵەکەیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا چایێکیان دەخواردەوە. دوای ئەوەی ماڵەکانیان وێران کران هەموو ئەو یادگاریانەشی لەوێ سوتێنران، ئەم ژنە ئیتر بۆ ئەوەی بەردەوامی بە کلتوری ڕەسەنی هەرێمەکەی بدات، سەماوەرێکی لەسەر ئاگری دار داناوە و ڕۆژانە بە دیار ئەگرەکەیەوە دادەنیشێت و بە خەیاڵی یادەوەریەکان دەڕوانێت. هەموو ئەو نەهامەتی و کارەساتانەی بەدرێژایی تەمەنی خۆی نەبڕانەوە وەک زنجیرێک بەیەکەوە دەبەستێتەوە تا وەکو بە ئەمڕۆی گەیاندوە. ئێستاش سروشت بۆتە ماڵی و باکی نیە داخوە کێ ماڵەکەی بەسەر سەردا هەڵدەوەشێنێتەوە.
وێنە: زەینەب دورگوت