رزگار بوونی ١٠١ هاوڵاتی لە دەستی چەتەکانی داعش

13:50

ژنها

کەرکوک – دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک خێزانی دانیشتووی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش هه‌ڵهاتن و خۆیان گه‌یانده‌ هێزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ له‌ سنوری رۆژئاوای که‌رکوک، سته‌مکارییه‌کای چه‌ته‌کان بۆ رۆژنیوز باس ده‌که‌ن.

هەڵهاتنی دانیشتوانی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعش، زیاتر لە ساڵێكە زیادی کردوە، بەهۆی خراپی دۆخی ئەو ناوچانە و رەفتاری توندی چەتەکانی داعش بەرانبەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی هەڵدێن بەتایبەتی لەسنوری كەركوك و موسڵ بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە دێن و دواتر لە كامپەكاندا جێگیر دەكرێن.

سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه‌، ١٠١ هاوڵاتى کە زۆربەیان ژن و منداڵن له‌ گونده‌کانی شارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکوک، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى چەتەکانی داعش هه‌ڵهاتن و خۆیان گه‌یانده‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنورى میحوه‌رى پێنجى رۆژئاواى که‌رکوک و کاتژمێر ٥ی ئێواره‌ راده‌ستی ئاسایشی شارۆچکه‌ی دوبز کران، بڕیاریشه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ له‌ که‌مپی نازراوای شاره‌دێی له‌یلان جێگیربکرێن.

تا ئێستا نزیکەی چوار هەزار کەس له‌و سنوره‌دا له‌ ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش هه‌ڵهاتوون گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری.

(ش ب)