سودەکانی گوڵی وەنەوشە

13:53

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لێتوێژینەوە زانستیەکان دەریدەخەن کە گوڵى وه‌نه‌وشه‌ چارەسەری نەخۆشەیەکانی و وەک کۆکە، هەڵامەت، تەنگە نەفەسی و هەموو ئازارەکانی قورگ دەکات.

وەنەوشە ئەو گوڵە بۆن خۆش و ڕەنگاو ڕەنگەیە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاردا دەڕوێت، یه‌كێكه‌ له‌و گوڵانه‌ی به‌هۆی سوده‌ ته‌ندروستیه‌ زۆره‌كانیه‌وه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كاردێت.

وەنەوشە بە هۆی ڕەگەکانی و تۆوە وە لە باخچەکاندا دەڕوێنرێت، لە کوردستاندا ١٥-٢٠ جۆری هەیە.

وەنەوشە لە میزۆپۆتامیا، قەفقاس، بەلقان، وڵاتانی سەر دەریای سپی دەڕوێت، پێدەچێت لە زۆر کۆنەوە ئەم گوڵە بوونی هەبووبێت، چونکە هەر لەکۆنەوە گرنگی زۆر بەو گوڵە دراوە، لە چیرۆک، هۆنراو و هەڵبەستدا هەمیشە ناوی نوسراوەتەوە.

لە بواری تەندروستیش گرنگی زۆر بە گوڵی وەنەوشە دراوە، بۆ نمونە لە توێژینەوە زانستەیەکانیشدا ئەمە ڕۆنبۆتەوە کە خواردنەوی، یان بەکارهێنانی وەک گوڵ و بۆنکردنی، چەندین سودی هەیە لە گرنگترینیشیان ئەمانەن:

١- بلغمی سنگ و قورگ ناهێلێت.
٢- خورانی قورگ و کۆکە ناهێلێت.
٣- بەتایبەت بۆ منداڵی شیرەخۆرە یارمەتیدەرە کاتێک پێستی سەریان هەلدەستێت.
٤- چارەسەری نەخۆشیەکانی میز و میزڵدان دەکات.
٥-‌ زه‌یتی وه‌نه‌وشه‌ و خواردنەوەی ئاوی گوڵەکەی ده‌بێـَه‌ هۆی نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای پاكڕاگرتنى پێست.
٦- خوێن پاک دەکاتەوە و هاوسەنگی سوری خوێن دەپارێزێت.
٧- بەرگری زیاد دەکات لەبەرامبەر هەڵامەتە وەرزیەکان.
٨- بۆنکردنی و خواردنەوەی چارەسەری سەر ئێشە دەکات.
٩- زه‌یتى وه‌نه‌وشه‌ به‌هۆی ئه‌و ماده‌ ئارام كه‌روه‌ی كه‌ تێیدایه‌ بۆ چه‌وركردنى ئه‌و به‌شانه‌ی پێست به‌كاردێت كه‌ به‌هۆی پێوه‌دانى مێش ومه‌گه‌زه‌وه‌ توشی‌ هه‌ڵاوسان و سوربونه‌وه‌ ده‌بن.
١٠- بۆنكردنى وه‌نه‌وشه‌ یه‌كێكه‌ له‌و بۆنانه‌ی ئه‌بێته‌ هۆی زوو خه‌ولێكه‌وتن هه‌ر بۆیه‌ ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ دره‌نگ خه‌ویان لێده‌كه‌وێت به‌ بۆنكردنى وه‌نه‌وشه‌ به‌ ١٥ خوله‌ك به‌ر له‌ چونه‌ ناو جێگا چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆى خه‌ولێكه‌وتنیان له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا.
١١- به‌هۆی ئه‌و ماده‌ تایبه‌تیانه‌ی تێیدایه‌ به‌كارهێنانى زه‌یتى وه‌نه‌وشه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشارى ده‌رونى له‌ مرۆڤه‌كاندا.

(ش ب)