هەڵمەتی ئەنجومەنی گەلی منبج بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە
11:46
ژنها
کۆبانێ – ئەنجومەنی گەلی منبج لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی فەرماندە ئەبو لەیلا دەستی بە هەڵمەتی هاوکاری کردنی ئەو گوندشینان کردوە کە گوندەکانیان لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کراون.
ئەنجومەنی گەلی منبج هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکاری کردنی گوندشینانی دەست پێکردوە، لەو چوارچێوەیەش دا لە گوندەکانی خیرفان و قرسان پێویستیەکانی گوندنشینان دابین کران.
لەو بارەیەوە سۆزدار خالید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی منبج رایگەیاند: "دەستی هاوکاری بۆ هەموو هاوڵاتیانی چەوساوەی ژێر دەستی داعش درێژ دەکەین. چونکە هاوڵاتیان ئازاری زۆریان چێشتوە. هەر بستێک خاک ئازاد بکرێت ئێمەش خۆمان دەگەینین بەو شوێنە و هاوکاری هاوڵاتیان دەکەین."
سۆزدار ئاماژەی بەوە دا بۆ ئەوەی جارێکیتر مێژووی تاریک پەرستان خۆی دووبارە نەکاتەوە پێویستە گەلانی هەرێمەکە پەند لە ڕابردوو وەرگرن و پشت بە هێزی خۆیان ببەستن.
فەریدە برخیل ژنێکی گوندشینی رزگار بووی دەستی داعشە، فەریدە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و وتی:"زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە لە ژێر زوڵمی داعش رزگار بووین. زۆر سوپاسی شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەکەم."
فەریدە وتیشی: "ئێستاش هاوکاری مادیمان دەکرێت، زۆر پێویستمان پێیەتی چونکە داعش تاڵانی کردووین."
(ش ب)