کارگەی مەرگ لە چەتەکان پاککرایەوە
11:55
دەنیز یەشیل یۆرت / ژنها
تشرین – لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی فەیسەل ئەبو لەیلادا کە لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبج بەڕێوەدەچێت، رۆژ بەڕۆژ هەرێمەکە لە چەتەکان پاکدەکرێتەوە، یەکێک لەو شوێنانەی بە ناوەندی مەرگ دەناسرا ئەمڕۆ لەلایەن شەرڤانان کۆنتڕۆڵ کرا.
ئۆپراسیۆنی رزگار کردنی منبج لە ١٢ مین رۆژدا بەردەوامە و داعش توانای بەرگری نەماوە و بەرەدوامە لە پاشەکشەکردن و شکستی زۆری خواردوە.
پێشتر لە هەواڵەکانمان ئاماژەمان کرد بەوەی چەتەکان گوندەکان بۆمبرێژ دەکەن و هاوەن و کاتیۆشا گوندەکان وێران دەکەن، ئەمڕۆش لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکەدا شەرڤانان دەستیان گرت بەسەر کارگەی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی، ئەو کارگەیە، کارگەی بەرهەم هێنانی لوغم و تەقەمەنی و دروستکردنی گولـلەی چەکی قەبارە گەورەیە.
ئەو کارگەیە وەک شوێنێکی مەترسیدار دەناسرا بۆیە شەرڤانان زۆر بە وریایەوە بە پشکنینی بست بە بستی بینای کارگە کە چوونە ناوەوەی کارگەکە و دەستیان گرت بەسەر ڕێژەیەکی زۆری هاوەن، کاتیۆشا و بۆمبی ئامادەکراو و کەرستەی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی.
جێگەی ئاماژەیە کە لەم کارگەیەدا چەندین کاری دوور لە مرۆڤایەتیش لە بەرامبەر هاوڵاتیان ئەنجامدراوە و زانرا کە تاقیکردنەوە چەند جۆرە تەقەمەنیەک لەسەر هاوڵاتیانی دیل ئەنجامدراوە.
(ش ب)