لە ئێران خوێندنی بە زمانی کوردی دەست پێدەکات

15:25

ژنها

ناوەندی هەواڵ – بە پێی لێدوانێکی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، لەو هەرێمانەی زمانی کوردی و تورکی قسەی پێدەکرێت، خوێندنی بە هەردوو زمان دەست پێدەکات.

عەلی یونس جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە کە لەو هەرێمانەی بە زمانەکانی کوردی و تورکی قەسەی پێدەکرێت، ئەوا خوێندنی بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی دابین دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە کردوە کە بابەتی خوێندن بە زمانی کوردی چەندین ساڵە لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمەکەوە داوا دەکرێت. بەتایبەتیش داوای کردنەوەی بەشی کوردی دەکەن لە زانکۆی کوردستان، ئەمەش وەلامی ئەو داواکاریەیانە.

(ش ب)