حەلەب، لە ئەنجامی بۆردوماندا بەدەیان هاوڵاتی بوونە قوربانی
15:26
ژنها
ناوەندی هەواڵ - لە شاری حەلەب لە ئه‌نجامی تۆپبارانه دژ به‌یه‌که‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د و چه‌ته‌کانی هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی تریش برینداربوون.
چه‌ته‌کانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا ئەمڕۆ لە بەرە بەیانیەوە بە هاوەن گەڕەکەکانی خالدی، سەلاحەدین، داحیەت ئەسەد، سریان، حەلەب جەدیدە، حەمدانی، ئەشرەفی، ئازەمی، بوستان ئەزهەر، فورقان، مەیدان، جەمیەت زەهرا، دەوروبەری چوار ڕیانی قورتوبا و راوەماسی شاری حەلەبی وڵاتی سوریا بۆردومان ده‌که‌ن، کە لە ژێر دەستی هێزەکانی رژێمی ئه‌سه‌ددان.
لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و چەند کەسی تر برینداربوون، هه‌روه‌ها زەرەر و زیانێکی زۆر گەیشت بە موڵک و ماڵی هاوڵاتیان.
لە پێدەشتەکانی باکوری شاری حەلەبیش فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی ئه‌سه‌د گوندەکانی هرێتان، که‌فه‌ر حه‌مرا، ئه‌نه‌دان، ماره‌ت ئه‌رتیق، حه‌نده‌رات و مه‌لاحی-یان بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
لە گوندەکانی دەوروبەری باشووری شاری حەلەب هێزە ئاسمانیەکانی رژێم گوندەکانی: ئیس، زه‌ربا، خان تۆمان و لە پێدەشتەکانی رۆژئاوای شار گوندەکانی: بابیس، ئۆرم کوبرا و ئه‌نجارا-یان بۆردوومانکرد، لە ئەنجامی بۆردوومانه‌که‌دا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان کەوتووە.
هه‌روه‌ها، لە ناوەندی شاری حەلەب فڕۆکە جەنگیەکانی رژێم گەڕەکەکانی مادی، کەلاسی، بوستان قەسر، مەشحەد، ساخوور، سوکەری، فردەوس، کەرم تەراب، ئەحمەدیی، سالهین، باب نەسر، حەیدەری، بوستان پاشا و بەنی زێد-یان بۆردوومانکرد، کە لە ژێر ده‌ستی چەتەکانی هاوپەیماناندان، لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و بەدەیانی تر برینداربوون و زۆرێک لە گوندەکان وێرانکران.
له‌لایه‌ن هێزەکانی رژێمه‌وه ڕێگای کاستێلۆ، جەندوول، لێرەمون بۆردومانکران، زانیاری له‌باره‌ی زیانه‌کانی کە لە هەرێمەکەدا روویداوە، نەزانراوە.
(ش ب)