ژنان لە چاوەڕوانی ئازادکردنی شارەکەیانن
09:43
دەنیز یەشیل یۆرت/ ژنها
تشرین – هەڵمەتی ئازادکردنی منبج کە لەبەرامبەر چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت، بە هەموو خێرایی خۆی بەردەوامە، ژن و منداڵیشیان لەناو بە سەدان کەس لەلایەن شەرڤانانی ئەنجومەنی منبج-ەوە ڕەوانەی شوێنی بە ئەولە کراون، هاوڵاتیانی منبج شەرڤانانیان بە تەنها نەهێشتوە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ شەرڤانان بەرەو پێشەوە دەڕۆن هەمووان چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەر خاکی خۆیانن.
هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج لە ١٥ یەمین رۆژی خۆیدا بەردەوامە، لەماوەیەکی کورتدا ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی دەوروبەری منبج ئازادکراون، هاوڵاتیانیش خۆشحاڵن بەو پێشڕەویەی شەرڤانان، ئەو ژنانەی لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان دەبێت، چارشێوە ڕەشەکانیان فڕێدەدان و ڕوخساری منداڵەکانیان جارێکیتر دەدرەوشێتەوە. شەرڤانان ڕایانگەیاند کە بە سەدان لە هاوڵاتیانی منبج روویان لەهەرێمی شەڕ کردوە و هەنگاو هەنگاو بەرەو ئازادی خاکی خۆیان دەڕۆن.
ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج پارێزگاریان لێدەکرێت، پێویستیەکانیان دابین دەکرێن، ئەو هاوڵاتیانە ڕایانگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەر خاکێکی ئازادن. هاوکات هاوڵاتیان وتیان: "بەهۆی ئەوەی چەتەکانی داعش سەرجەم دەروازەکانی شاری بەڕووی هاوڵاتیان داخستوە هیچ کەس ناتوانێت لە منبج بێتە دەرەوە، ئەگەری ئەوەش هەیە کە داعش ئەو هاوڵاتیانە وەک بارمتە یان وەک قەڵغانی زیندوو بەکار بێنێت."
(ش ب)