شەڕڤانانی:YPJ هەڵمەتی منبج و ڕەقە ڕزگاری گەلانە

12:43

ژنها

گرکێ لەگێ ـــ شەڕڤانانی YPJ هەنگاوی ڕزگار کردنی باکوری ڕەقەو هەڵمەتی شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا کە ڕزگار کردنی منبجی کردۆتە ئامانج، وەک هەنگاوی ڕزگار بوونی گەلان پێناسە دەکەن.

هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبج لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبج-ەوە بەناوی " ئۆپەراسیۆنی شەهیدی فەرماندە ئەبو لەیلا" لە ١٥مین ڕۆژدا بەردەوامە. ژنە شەرڤانەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) لە شارۆچکەی گرکێ لەگێ-ی کانتۆنی جزیرە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگار کردنی باکوری ڕەقەو منبج-یان نرخاند. شەڕڤانان دەستنیشانیان کرد کە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوان زۆر گرنگە و وتیان: " هەنگاوی منبج و ڕەقە ڕزگاری گەلان لەگەڵ خۆی دێنێت."

"YPJ بە ڕۆح و ئیرادەیەکی فەداییەوە بۆ ئازادی بەرەو پێش دەچێت"

تێکۆشین ئابای، فەرماندەی YPJسەبارەت بە هەڵمەتی باکوری ڕەقەو منبج بەم شێوەیە دوا: "هەڵمەتەکە ئامانجی یەکبوونی گەلی کورد، عەرەب و تورکمانە، بەم شێوەیە لەپێناو گەلانی ژێر دەستدا تێکۆشان دەکرێت. YPJ لە ژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا (HSD) دا جێ دەگرێت و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، هەڤاڵانی ئێمە بە ڕۆح و ئیرادەیەکی فەداییەوە بەرەو پێشەوە دەچن."

" تێکۆشانی ئێمە لە دژی چەتەکان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت"

تێکۆشین، بەو جۆرە باسی لە کاریگەری بەرخۆدانی لەسەر خەباتی گەلان کرد ": لەزۆر سوپادا ژن هەبوون بەڵام نەک وەکو هێزەکانی ژنانیYPJ کە مۆری خۆیان لە بەرخۆدان و تێکۆشانێکی ڕەوای گەلاندا. YPJ جوانی و ئەخلاقی شەڕ پیشان دەدات، لەبەر ئەوەی شەڕی YPG-YPJ شەڕی هەبوونی ژنە و سیستمێکی ئازاد بەبنەما دەگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە دژی چەتەکانی داعش تێکۆشانێکی بێ وێنە بەڕیوە دەبات. بنەمای شەڕی ئێمە پاراستنی گەلانە، بۆیە تاڵان کردن و وێران کردن نیە، ئێمە وەکو YPJ لەپێناو ئازادی گەلی ڕۆژئاواو سوریادا لەبەرامبەر چەتەکان هەتا کۆتایی تێکۆشانمان پێش دەخەین. زۆر جار گەلی دێرەزور، رەقە، عەزازو منبج داوایان لە شەڕوانان کردووە کە ئەوانیش ڕزگار بکەن."

" تۆڵەی ژنانی ئێزیدی دەستێنینەوە"

ژیندا ئاماراش دەستنیشانی کرد کە ئامانجی هەڵمەتی ڕزگار کردنی باکوری ڕەقەو منبج گەیاندنی کانتۆنەکانە بەیەکتر و بەم شێوەیە بەردەام بوو: " ئامانجی ئەم هەڵمەتانە ئەوەیە کە هەرێمەکە بەتەواوی ڕزگار بێت و کانتۆنی کۆبانێ و عەفرین بەیەک بگەیەنرێن. ئێمەش وەک YPJ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی باکوری ڕەقادا بەشدارین و دەڵێین ئێمە لەو شوێنانە دەبین کە ژنانی ئێزیدی تێدا بەکۆیلە کراون، فرۆشراون و بە سەدان کەسی بێتاوان کوژراون و تۆڵەی ئەوان دەستێنینەوە."

"با هەموو ژنە گەنجەکان بە عەشقی ئازادیەوە بەرەو ڕیزەکانی شۆڕش بکەونە ڕێ"

ئامارگی تل کۆچەر، کە شەڕوانێکی عەرەبە سەرەتا هەڵمەتی ڕزگارکردنی باکوری ڕەقە منبجی لە تەواوی گەلان پیرۆز کردو بەم شێوەیە دوا: " تا دەچێ ژنانی عەرەب زۆرتر هەست بە گرنگی پاراستن دەکەن و دەیانەوێ لەناو ئەو تێکۆشانەدا ئەوانیش هاوبەشی بکەن. با هەموو ژنە گەنجەکان بە عەشقی ئازادیەوە ڕوو بکەنە ڕیزەکانی شۆڕش و بۆ ئەوەی کۆتایی بە تاریکی داعش بێت، بکەونە ناو تەڤگەر و ژیان."

(ش ب،ر ر)