ڕێگە نەدرا پەرلەمانتارانی HDP بچنە شرناخ
17:58
ژنها
شرناخ – شاندێک لە پەرلەمانتارانی HDP ڕووبەڕووی ئاستەنگی هێزەکانی دەوڵەتی تورک بوونەوە کاتێک دەیانویست بچنە ناو شاری شرناخ و چاویان بە هاوڵاتیان بکەوێت.
ئەمڕۆ چوارشەمە شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی دیمورکراتی گەلان (HDP ) کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە چاغلار دەمیرەل پەرلەمانتاری شاری بسمێل، فەرهاد ئەنجۆ و عایشە ئاجار باشاران و ژمارەیەک لە ئەندامانی(HDP) بۆ ئەوەی چاویان بە هاوڵاتیانی شاری شرناخ بکەوێت بەرەو ئەو شارە کەوتنە ڕێ، بەڵام لە شارۆچکەی قەسرکێ-ی نزیک جزیرە، سەربازانی تورک بە بێ هیچ بەڵگە یان بەهانەیەک بە ئۆتۆمبێلی سەربازی رێگریان لێکردن، پاشان چاغلار دەمیرەل نارەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە دەربڕی.
بە هۆی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە کاردانەوەی هەبووە لەلایەن سەربازانەوە ڕووبەڕووی بێرێزی پێکردن بووەوە.
وەستانی پەرلەمانتاران تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵەش درێژەی هەیە.
(ش ب)