بەرهەمی ٣٧ساڵ هەژمونی دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی بەسەر گەلانی ئێراندا
10:47
ژنها
ناوەندی هەواڵ - لە کۆبونەوەیەکی تاوتوێکردنی گرفت و کێشەکانی ژنان و ئەگەرە مەترسیدارەکان، باس لەوە کرا ئەگەر دیاریدەی لەشفرۆشی کۆبکرێتەوە، دەستدرێژی ڕوولە هەڵکشان دەکات.
بە پێی ڕاپۆڕتێکی ئیسکانیو، کۆبوونەوەی گیروگرفتەکانی داسەپاو بەسەر ژناندا و ئەگەرە پڕمەترسییەکان، بە تەرکیزەوە پەنابردنە بەرلەشفرۆشی کەوتە بەر لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەیەک بۆ ئەو ناوەندانە کرا، بەئامادەبوونی مینوو موحرەز مامۆستای زانستە پزشکیەکانی زانکۆی تاران هەروەها بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدز، ژاڵە شادی تەڵەب مامۆستای کۆمەڵناسی، ناهید خودا کەرەمی ئەندامی لیژنەی زانستی مامایی زانکۆی پزشکی شەهید بەهەشتی و هوما داودی مافناس و تاوانناس بەڕێوەچوو.
ژاڵە شادی تەڵەب دەڵێت: "لەبەرامبەر ڕێژەی ژنانی لەشفرۆش لە تاران یان هەموو وڵات ئامارێکی سەرەڕاست لەبەر دەستدانیە بەڵام لەبەرامبەر دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری ژنان پێش لە لەشفرۆشی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە وتی: لەسەدا ٧٦%ی ژنان پێشینەی هەڵاتن لەماڵیان نەبووە،لە سەدا ٢٣% پێشینەی مادەهۆشبەرەکانیان هەبووە، لەسەدا ١٢% پێشینەی زیندان وگیرانیان هەبووە، لەسەا ٧%یان ڕایانگەیاندوە کە یەکەم لەشفرۆشیان بۆدابین کردنی مادەی هۆشبەر هەڵبژاردووە، لەسەدا ٩% لەشفرۆشی لە ژێرگوشاری هاوژین وهەروەها لەسەدا ٧٠%ی ژنانی لەشفرۆش کەمترلە ٥ساڵ بووە دەستیان بەو کارە کردوە. هەروەها ڕەوتی ئەم قەیرانە لە هەڵکشانێکی لە ڕادەبەدەرە.
هەروەها ئەم کۆمەڵناسە ئاماژەی بەوە دەکات کە لە سەدا ٧٥ ی ئەم ژنانە له سەر توشبون بە نەخۆشی ئایدز زانیارییەکیان نییەو لە سەدا ٧٥یان لە لە هاوژینەکانیان جیابوونەتەوە و لە سەدا ٦٨ بێ ئەوانەش هێشتا پشکنینی توشبوون بە ئایدزیان بۆ نەکراوە.
هاوکات مینوو موحرەز بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایدز ڕایگەیاند: ئێستا ٥٠٠ ژنی توشبووی مادە هۆشبەرەکانی سەر شەقام لەشاری تاران بوونیان هەیە، هەروەها ٣٠ هەزار توشبووی نەخۆشی ئایدزلە ئێران بوونیان هەیە، لە ماوەی ١٠ساڵدا توشبوون بە ئایدز دوو ئەوەندە زیادی کردووە، ڕێژەیەکی بەرچاو لە منداڵانی کار لە نێوان ٨ بۆ ١٨ ساڵ توشبووی ئەو نەخۆشیەن.
سەرچاوەی هەواڵنێری فورات، باسێکی نوێ لە بارودۆخی قەیراناوی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەئێراندا دەخاتە بەرچاو، ئەویش ئەوەیە کە یەکێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانی سەربە حکوومەت، ڕۆژی یەک شەمە ١٢ حوزەیران لە بوونی ١٠ هەزار کرێکاری جنسی(لەشفرۆش) تەنیا لە تاراندا ئاشکرادەکات، کە لە سەدا ٣٥%یان خێزاندارن.
هۆکاری لەشفرۆشی زۆرینەی ئەمانە، هەژاری وهەندێکی دیکە دابین کردنی مادە هۆشبەرەکان بۆخۆیان و هاوژینەکانیانە، لەڕاپۆڕتێکدا کە بەشێکیان بە هۆکاری نادیار بڵاونەکراونەتەوە، فەرەحنازی سەلیمی، بەرپرسی کۆمەڵەی هەتاو وتویەتی: کەسانێکمان هەیە کەتەنیا بۆدابین کردنی ژەمێک خۆراک دەستیان داوەتە لەشفرۆشی.
سەلیمی وەبیری هێنایەوە کە تەنیا لە تاران ٣٢ شوێن ناسێنراون و٥ ناوەندیش لەژێر چاوەدێریدان.
بە وتەی ئەوان لەنێوان لەشفرۆشانی تارانی کەسانێک هەن کە تەنیا بۆ دەستخستنی ٥هەزار تمەن دەستیان داوەتە ئەو کارە.
لە سەدا %٦٠ لەشفرۆشانی تاران توشبوی مادەی هۆشبەرن یان پێشینەی توشبوونیان هەیە، پیاوانێکیش هەن بۆدابینکردنی بژێوی ژیانیان ژنەکانیان بەکار دێنن، تاقمێک لە منداڵانی لەشفرۆشەکان (وەک کەسانی ژێر 18ساڵ تەمەن )لە ڕاستیدا نازانن کە لەشفرۆشن،لە کاتێکدا ئەگەری هەیە لە ڕۆژدا لەگەڵ چەنددین پیاو تێکەڵاوی جنسیان هەبێ، یان رووبەرووی دەستدرێژی دەبنەوە.
لە لایەکی دیکەوە تەمەنی زۆرینەی ئەوانەی لە تاران لەشفرۆشی دەکەن ژێر ٣٠ ساڵە و زۆربەشیان خوێندەوارن، لە سەدا ٣٠ لەمانەشە دیپلۆمی باڵاتریان هەیە، لە سەدا ٥٠ دیپۆلۆمیان نیە و ڕێژەیەکی کەمیش نەخوێندەوارن.
گروپێک لەو ژنانە (نزیکەی سەدا ٣٠) ئەوژنانەن کە هاوژینەکانیان لە زینداندان و لەسەدا ١٥ی ئەوانەش ئەگەری زیندانی کردنیان هەیە.
کێشەی ژنان لە ئێران تەنها قەیرانی ئابوری نیە.
سیستەمی ئایینی و دژە ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە شەرع و ئایین، ژنانی لە بواری سیاسی، کەلتور و هونەر پەراوێز خستووە. ئەو ڕژێمە لە بەردەوام کردنی داب و نەریتی دەسەڵاتی ئیرانی ژنانی لە مافەکانی خۆیان بێ بەش کردووە.
ژنی ئێرانی سەرەڕای بە توندی چەوساندنەوە و گوشارێک کە لە قالبی یاسا و شەڕع ڕەوایەتی پێدراوە، بەرخۆدانی خۆیان لە بەرامبەر ئەو ڕژیمە کۆنەپەرست و دواکەوتوەی سەدەکانی ناوەڕاست و دژە کەلتوری پیاوسالاری بەردەوام دەکەن.
(ش ب)