ئەو ژنەی بە هیوای سەرکەوتن لە بەرامبەر دەبابەکان بەرخۆانی کرد

11:47

ژنها

شرناخ – شەهریبان ئالتون ئیشک، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد(KJA) سەرەڕای هەموو هێرشە جۆر بە جۆرەکانی دەوڵەتی تورک و بە کارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک شاری شرناخ-ی بە جێ نەهێشت، نیشانی دا کە ئیرادە لە چەک بە هێزترە.

٩٤ ڕۆژە هێرشی پاکتاوی سەر شاری شرناخ بەڕێوەدەچێت، ئەو هاوڵاتیانەی کە نایانەوێت شار، گەڕەک و ماڵەکانیان بۆ داگیرکەران چۆڵ بکەن دەکرێنە ئامانج، تا ئێستاش چەندین تەرم کە ناسنامەکەیان نەزانراوە لە نەخۆشخانەی گشتی شار و لە دەزگای دادوەری خابور پزیشکی ئەو شارە ڕاگیراون، بەگشتی ئێستا ٣٠ تەرم کە مەدەنیشیان تیایە، لە لایەن دەوڵەتەوە ڕاگیراون، یەکێک لەو کەسانەی کە کرایە ئامانجی هێرشەکان و لە ناو ئەو بەخۆدانە دا گیانی بەختکرد شەهریبان ئالتون ئیشک، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد بوو.

شەهریبان لە پەیامی خۆی بۆ رۆژی ٨ ی ئادار داو وتبووی: "بە هێزی ڕێکخستنی ژنان بەرگری لە خۆبەرێوەبەریەکانمان دەکەین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە ترس و تۆقاندن پاشەکەشەمان پێ بکات، بەڵام ئێمە زۆر لەوە بە هێزترین، لەبەرامبەر ئەوە بێدەنگ ناوەستین، ویستیان بە شکاندنی بەرخۆدانی بۆتان، شکست بە پێشەنگایەتی بۆتان بێنن. چۆن ٤٢ ساڵە ژنان پێشەنگی تێکۆشان دەکەن ئەو پرۆسەیەش بە پێشەنگی ژنان سەردەکەوێت، هەرچیەکیش بکەن هەر ئەوانەی کە سەر بکەون ژنان."

لە ٤٢ مین ڕۆژی بەرخۆدانی دا شەهریبان لە ڕێگەی "ژنها" وە لەسەر ناوی ژنانی بەرخۆدێر پەیامێکی ئاراستەی دەوڵەت کردبوو، شەهریبان وتبوی: "هەرچیەکیش بکەن تەرکی ئەو شارە ناکەین، هەرچەند هێرشی چەتەکانی کۆشک بێ ئامانیش بن، بەڵام ئێمە بە مۆڕاڵێکی بەرز بەرخۆدان دەکەین، دەبێت ئێوە باش بزانن کە هەرگیز ناتوانن گیانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری بە دەبابە و فڕۆکە کۆتایی پێبێنن، ڕۆژ بەڕۆژ هیوا و باوەڕیمان زیاتر دەبێت."

شەهریبان لە پەیەمەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردبوو کە دەیانەوێت بە بێرێزی کردن بە جەستەی ژنان بمانترسێنن، وتبوشی: "ئێمەی ژنان هەرگیز دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین، دەبین بە درێژە پێدەری ڕێبازی سێڤێ، پاکیزە، فاتمە و بە سەدان لە هەڤاڵانیان."

(ش ب)