شەرڤانان تەنیا ٧٠٠ مەتریان ماوە بگەنە منبج
12:44
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا بۆ رزگارکردنی منبیج لە رۆژی ١٤هەمینیدایە و به رزگارکردنی گوندی مەزرەت حەمدون تەنها ٧٠٠ مەتر لە نێوان شەڕڤانان و شاری منبجیدا ماوە.
ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەڵ ئەبوو لەیلا ی رزگارکردنی شاری منبج و گوندەکانی دەوروبەری رۆژ بە رۆژ سەرکەوتنی نوێ بەدەست دەهێنن، بە گەمارۆدانی شار کۆتاییان بە هەنگاوی یەکەم هێنا و هەنگاوی دووەم دەستیپێکرد.
لە باشوری منبیج، شەڕڤانانی ئهنجومهنی سهربازی منبیج گوندی مەزرەت حەمدوون-یان له چهتهکانی داعش رزگارکرد، کە ٧٠٠ مەتر دووری شارەکەیە و وە کۆتا گوندی باشوری منبیجە، بە ڕزگارکردنی ئهو گوندهش دووری نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی منبج و شاری منبیج تەنها ٧٠٠ مەتری ماوە.
شەڕڤانانی تابووری شەمس شیمەل سوڵتان ئاشکرایانکرد:" کە ئێستا لە گوندی مەزرەت حەمدوونین لە چوار لاوە گەمارۆمانداوە و ئێمە نزیکین لەو کاتەی کە منبیج رزگاربکەین، داوا لە هاوڵاتیان دەکەم کە دوور لە چەتەکانی داعش بارگە دابنێن".
ئامر حەموود، شەڕڤانی هەمان تابور ئاشکرایکرد:" کە زۆر نزیکی شاری منبیج بووینەتەوە، بەڵێنمان بە ئەبو لەیلا دابوو کە منبج رزگاربکەین لەسەر هەمان بەڵێنی خۆمان ماوین و کە کاتێکی نزیک منبیج رزگاردەکەین و خەونەکەی ئەو دێنینە دی".
(ش ب)