سلێمانی، دژی داخستنی REPAK گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو
09:26
ژنها
سلێمانی - دژی داخستنی ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کوردستان ( REPAK ) لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە هەولێر، لەشاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی نارەزایی بەڕێوەچوو.
ئێوارەی دوێنێ لەپارکی نالی لە شاری سلێمانی، بەبەشداری ئەندامانی ڕێکخراوەکە و ڕێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمانتاران و هاوڵاتیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، تێیدا بەیاننامای هاوبەشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خوێندرایەوە کە تێیدا هاتبوو:"ئێمە ئیدانەی توندی ئەوجۆرە مامەڵە نایاساییەی دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم لە هەولیر دەکەین".
لەبەیاننامەکەدا ڕێکراوەکان ڕایانگەیاند:"دەزگاکانی ئاسایشی هەرێم لەپێناو ئامانجی نایاسایی و حزبیدا بەکاردەهێنرێن، ئەمەش دەبیتە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر گەشە سەندنی فەزای کارکردنی ڕێکخراوەکان و ژیانی دیموکرسی و پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لەپایتەختی هەرێمی کوردستاندا".
لەکۆتاییدا ڕێکخراوەکان داوایان لەلایەن پەیوەندیدارەکان کرد کە هەڵوێستی فەرمی خۆیان لەبەرامبەر ئەو پێشلکاریانە ئاشکرابکەن و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانیش بەهەڵوێستی مەدەنیایە ئەم جۆرە کردەوانە شەرمازار بکەن.
لەگربوونەوەکەدا نوێنەری پارت و رێکخراوەکان وتاری خۆیان پێشکەش کرد.
پاش نزیکەی کاتژمێرێک کۆتایی بەگردبووەنەوەکە هێنرا.
جێگای باسە، لە رۆژی ٥-٦-٢٠١٦ هێزێکی ئاسایش هەڵیکوتایە سەر ڕعخراوی ناوەندی پەیوەندیەکانی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامەکانیان دەستبەسەرکردن و دواتر لەسنوری هەولێرەوە دەریان کردن بۆ سلێمانی.
(ش ب)