وێنه‌یه‌ک له ژیانى ره‌شماڵانى مه‌نگورایه‌تى
09:38
ژنها
قه‌ندیل - کۆچه‌رانى ئێلى مه‌نگور له بنارى قه‌ندیل له مانگى شه‌شدا ده‌ست ده‌که‌ن به کۆچ کردنیان له گه‌رمێنه‌وه بۆ کوێستانان.
له‌م باره‌وه گه‌نجێک به ناوى مه‌نگور وتى: ئێمه له یه‌کى شه‌شه‌وه ده‌ست ده‌که‌ین به باره باره کردن سه‌ره‌تا دوو ڕۆژ بۆ سێ ڕۆژ زووتر ئاژه‌له‌کان دێنین بۆ کێوه‌کان دواتر ده‌ست ده‌که‌ین به گواستنه‌وه‌ى خێمه و که‌لوپه‌لى ناو ره‌شماڵ رێگاى ئێمه زۆر دوره ده‌بێ نۆ کاتژمێر به رێگاوه بین تا ده‌گه‌ینه شوێنى مه‌به‌ست ئه‌و وارگه‌ى ئێمه دێین ناوى ته‌نگه‌ى سێمانه.
ژنێکى ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵانیش به ناوى پور ئامان ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌ک ژنان ئه‌رکێکى زۆر گه‌وره‌مان له سه‌ر شانه ده‌بێ ئاژه‌ڵه‌کان بدۆشین کاروبارى ناو ره‌شماڵان ئه‌نجام بده‌ین زۆر جاریش هه‌یه ده‌چین بۆ کۆکردنه‌وه‌ى گژ و گیا سروشتییه‌کان.
پور ئامان وتیشى: ئێمه ساڵانى ڕابردوو ده‌چوین بۆ ئه‌م دیوى ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ل کۆچه‌رانى ڕۆژهه‌ڵات تێکه‌ل ده‌بووین به‌ڵام له ئێستادا به هۆى پایه‌گاکانى ئێران ناتوانین بچین.
کۆچەری یەکێکە لە کلتورە کۆنەکانی کوردستان، دەگێڕنەوە کە پێشتر هەموو دەشتنشینان لە هاوینان ڕویان دەکردە کێو و کوێستانەکان، بەڵام بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتانی داگیر کەر لەسەر کورستان وردە وردە ئەو کلتور کەم دەبێتەوە.
(ش ب)