"سور بۆ کەس بەجێناهێڵین"
10:13
ژنها
ئامەد – ژنانی ناوچەی 'سور' ناڕەزایی توندیان بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتی تورک کە لەسەر ناوچەکە بەرێوەی دەبات نیشانداو، ژنان ڕایانگەیاند: بە هیچ جۆرێک سور بۆ کەسانێکیتر بەجێناهێڵن.
شەش مانگ لەمەوبەر لە ناوچەی "سور"ی ئامەد بڕیاری باری نایاسایی راگەیاندراوە و تا ئێستاش بەردەوامە، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەت بە هەزاران هاوڵاتی دووچاری کۆچبەری هاتوون، وەک ساڵانی نەوەدەکان دەیانەوێت کوردان بە شەڕ و کوشتن دووچاری کۆچبەری و دوورخستنەوە لە زێدی خۆیان بکەن. وەزیری شارەکان و کاروباری نیشتەجێکردن لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە: گەر هاوڵاتیانی سور بیانەوێت ئەوا ڕەوانەی ئەستەنبۆل-یان دەکەین، ئەمەش بڕیاری پلانێکی نوێیە لەسەر کوردان لەو ناوچەیە.
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی دەوڵەت وەزیر ژنان لەناوچەی "سور" کاردانەوەی توندیان نیشان داو و تیان: "ماڵمان بۆ هیچ کەس بە جێناهێڵین و ناچین بۆ هیچ شارێکی تورکیا"
لەیلا دەمیر، دانیشتوی گەڕەکی عەلی پاشا بڕیاری باری نایاسایی قبوڵ نەکردوە و بۆ رۆژێکیش لە سور دەرنەچووە، لەیلا رایگەیاند کە ئەو رۆڵەکانی خۆی لە سور بە تەنیا نەهێشتوە و هەروەها وتی: "کاتێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند من لەسور لەگەڵ منداڵەکانم لەماڵی خۆمان ماینەوە، چەندین جار رووبەرڕووی کۆمەڵکوژی بووینەوە بەڵام رۆژێکیش ماڵمان بۆ دوژمانان چۆڵ نەکرد، ئێستاش دەیانەوێت ڕەوانەی شارەکانی تورکیامان بکەن، کەسیان لە سور نەهێشت، ماڵەکانیان وێران کردین، هەر ئەوە ماوە، من بە هیچ شێوەیەک لە سەر خاکی خۆم ناڕۆم، بەر دەرگای ماڵەکەم نادەم بە هەموو جیهان."
دەمۆسا کارا ژنێکیتری ئەو ناوچەیەیە و وتی: "لە سەرەتای بەرخۆدانی سور منیش لێرە مامەوە، تەنیا خودا دەزانێت کە چیان بەسەر هێناین و چیامان بینی، ئەوە ٢٠ ساڵە لە سور دەژیم، یەک بەردی سور نادەم بە ملیۆنان دەوڵەت، ئامانجیان ئەوەیە کە ئێمە لە سور دەرخەن و هەندێکیتر لێرە نیشتەجێ بکەن، نە ڕێگە بە یەک کەس لە خێزانی ئێمە دەدەم لە سور دەرچێت نە ماڵەکەشمان بۆ دوژمان بەجێدێڵین."
لە هەموو گەرەکەکانی ئەو ناوچەیە ژنان ڕایانگەیاند کە بڕیاری وەزیر بڕیارێکی بێ ئەخڵاقانەیە و لەبەرامبەری دەوەستنەوە.
(ش ب)