هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەنتەری فەلوجە كۆنترۆڵدەكەن

10:52

ژنها

ناوەندی هەواڵ - هێزە عیراقییەكان بەدەوامن لەپێشڕەویكردن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی فەلوجە و لەو نێوەندەشدا ناوەڕاستی شارەكە لەكۆنترۆڵ كردنەوەی نزیكبۆتەوە.

دوای ٢٣ رۆژ لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیونی رزگار كردنی فەلوجە، هێزەكانی سوپای عیراق بەیاوەریی چەكدارانی حەشدی شەعبی، توانیویانە گەڕەكی نیزال لەناوەڕاستی فەلوجە كۆنترۆڵ بكەن.

كەناڵی عەرەبیەی ئاسمانی بڵاویكردەوە، كە هێزەكانی سوپا بەردەوامن لەپێشڕەویكردن بەرەو سەنتەری فەلوجە و چەكدارانی داعشیش، لەكشانەوەی بەردەوامدان.

هاوكات هێزەكانی سوپا توانیویانە پردی مۆزەفین لەناوەڕاستی شارەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە و لەئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە تەرمی چەكدارانی داعش لەسەر شەقامەكان كەوتوون.

(ش ب)