فیلمی دیکۆمێنتاری YPJ خەڵاتی نەتەوە یەکگرتوەکانی پێبەخشرا

11:58

ژنها

ناوەندی هەواڵ – فیلمی دیکۆمێنتاری لەسەر یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) لە فیستیڤاڵی نەتەوە یەکگرتوەکانی فیلمی سینەمایدا باشتیرن خەڵاتی پێبەخشرا.

فیلمی دیکۆمێنتاری (Her War: Women vs. ISIS) کە لە شارۆچکەی سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان تۆمار کراوە و باس لە بەرخۆدانی شەرڤانە ژنەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان دەکات لە بەرامبەر چەتەکانی داعش، فیلمەکە لەلایەن کەناڵی(RT) ڕوسی بەرهەم هێنراوە، هاوکات بەشدار بوونی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان پیشان دەدات، ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە لەسەر ئاستی هەموو فیلمەکاندا باشترین خەڵاتی وەرگرت.

فیستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار کەس لە چەندین ناوەندی ڕاگەیاندن کە لە ٢٩ وڵاتەوە هاتبوون لە نەتەوەیەکگرتوەکان بەرێوەچوو.

فیستیڤاڵی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سینەما و ڤیدیۆیی لەساڵی ١٩٦٧ لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا یەکەم جار دەستی بە خەباتەکانی کردوە.

(ش ب)