خولی پەروەردەی شەهید ئاریا-ی شەڕڤانانی نوێی YPJ کۆتایی هات
14:55
ژنها
عەفرین ـــ سەرەڕای هێرشی چەتەکانی داعش لەسەر گەلانی هەرێمەکە و بەتایبەت لەسەر گەلی عەفرین، هەموو پێکهاتەو شەڕوانانی ئازادی بە بڕیارێکی بەهێز، بە مۆراڵ، بیرو باوەڕیەکی مەزن بۆ سەرکەوتنی شۆڕش و پاراستنی نرخەکانی کۆمەڵگایەکی یەکسان، ئازاد و دیموکراتیک بەرخۆدان دەکەن و بێ وەستان پەرە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
لەناو ئەم تێکۆشانە بێ وێنەیەدا ژنان ڕەنگێکی جیاواز دەبەخشن بە خەبات و بە بەشداری ژنان ڕەنگی شۆڕش جوانترو سەرنج ڕاکێشتر دەبێت. لەو چوارچێوەیەدا لە تەواوی باکوری سوریاو ڕۆژئاڤادا و بەتایبەت لە کانتۆنی عەفرین، ژنانی تێکۆشەر نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی کوردستان، نرخ و بەهای مرۆڤایەتی دەکەن. لە کانتۆنی عەفرین ژنان پێشەنگایەتی دەکەن و لە ئاستی هەرە بەرزدا وەڵامی هێرشی چەتەکان دەدنەوەو بە هەموو هێزی خۆیانەوە پێکهاتەکانی کانتۆنی عەفرین دەپارێزان.
لە چوارچێوەی پەروەردەی یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ، لە کانتۆنی عەفرین، خولێکی پەروەردە بە ناوی " خولی پەروەردەی شەهید ئاریا" کۆتایی هات. مەراسیمەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ ڕیزگرتن لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێ کرد، شەڕوانا سوێندی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان و سەرکەوتنی شۆڕشیان خوارد. مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات و دواتر شەڕوانانی ژن بە جۆش و مۆراڵێکی بڵندەوە، پۆل پۆل بەسەر یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەو هەرێمە دابەش کران.
(ش ب)