کەلسوم حوسێن: ئەوەی هێرشی کردە سەر بارەگای هەڵەبجە زۆر چاک شارەزای یاسایە

10:16

ژنها

هەڵەبجە - ئەندامێکی بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوەی هێرشی سەر بارەگاکەیانی لە هەڵەبجە ئەنجامداوە، زۆر چاک شارەزای یاسایە، رەنگە ئەویاسایەی کەلەباشور کاری پێدەکرێت پشتگیریان نەبێت، بۆیە داوای لە هاوڵاتیان کرد کە لەکاتێکی ئاوادا خاوەن هەڵوێست بن.

کاتژمێر ٠٣:٣٠ به‌ره‌به‌یانى رۆژی پێنجشەمە(١٦-٦-٢٠١٦) له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو بۆمبێک فڕێ ده‌ده‌نه‌ ناو باره‌گاى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، که‌ له‌هه‌مان کاتیشدا باره‌گاى گه‌نجانى وڵاتپارێزى کوردستانه‌.

کەلسوم حوسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، لە شاری هەڵەبجە سەبارەت بەو هێرشە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند: لە هەڵەبجە دیارە بۆ خەبات کردن نابێت هەرگیز کات بخوێنیتەوە چونکە دوژمن لە هەرکات و سەردەمێک هەر دوژمنە وە ئەوەش بە هێرشێکی ترسنۆکانە دەزانین ئەوە کاری کەسانێکە کە لەرۆژدا لەڕودا شەرم دەکات لەکارێکی ئاوا یان دەترسێت لە بەرژەوەندی خۆی و ئەو کەسەی کەپێی کردوە دەنا پەنایان بۆ کاری ئاوا نەدەبرد.

"بە ئامانج گرتنی ئێمە لە هەڵەبجە ئەوەیە، لێرە شکستمان بە مەرامی دوژمنان هێناوە"
لەوەڵامی ئایا بۆچی بەتایبەت لە هەڵەبجە؟ دەیانەوێت لێرەوە چ پەیامێکتان پێ بدەن کەلسوم حوسێن وتی: "دیارە کارو چالاکی لەهەبجەدا زۆر بەرەو پێش چوە ئەوە ڕێکخستنی تەڤگەرو خوێنی شەهیدان و ڕەنج و ئازایەتی شەرڤان و گەریلایە کە جوڵە و ئاراستەی هەلەبجەی لە چونە ناو داعشەوە گۆڕی بۆ رۆشتن بۆ ڕۆژئاوا و چیاکان هەرچەندە ئەوە ئێمە نەمان کردوە بەڵام ئەوەی نزیکی ئەو ئایدۆلۆژیاو بزوتنەوەیە بێت دەکرێتە ئامانج، جاران رووم نەبوو بڵێم هەڵەبجەییم بەتایبەتی لە چونم بۆ ڕۆژئاوادا یەکسەر دەیان ووت ئێمە چیمان کردوە هەڵەبجەیی هاوکاری دوژمنانی ئێمە دەکەن چونکە هەڵەبجە شارێکی نەناسراو نیە بۆیە لە کاتێکدا ئەو ڕێکخستنە ناشیرینە شکستی هێنابێت ئەی دەبێت ئەوانەی ساڵانێکە خوێنی ئەم گەلە دەمژن چۆن لەخۆیان و بەرژەوەندی خۆیان ناترسن."

"لەکاتی رووداوەکەدا، ئاسایش لە جیاتی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەندامانمانی ئازار داوە"
ناوبراو سەربارەت بەو کەسانەی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە وتی: "ئەوەی ئەو هێرشەی کردوە زۆر چاک شارەزای یاسایە ئێمە وەک تەڤگەر تا ئێستا مۆڵەتمان تەواو نەبوە هەرچەندە کاری باشی بۆ کراوە بۆیە رەنگە ئەویسایەی کەلەباشور کاری پێدەکرێت پشتگیری ئێمە نەبێت ، بەلام ئاسایش ئاگادار کراوەتەوە هەر ئەو رۆژە ٢٠ خولەک لەپاش پلانەکە گەشتونەتە ئەوێ ئیتر نازانین ئەنجام چیدەبێت بۆ لێکۆڵینەوەکان ، هەرچەندە بەداخەوە لە نەخۆشخانە برادەرانی ئاسایش لەجێگای ئەوەی خێرا بەشوێن تاوان باردا بگەڕێن جارێ کەوتونەتە گیانی هەڤاڵانی ئێمەو ئازاریان زۆر دابوون بۆ ئەو شکاتەش لیژەنەیەک چوینە لای بەڕێوەبەری ئاسایش ئەو داوای لیبوردنی کردوو وتی سەرجەمیان سزادەدەین ئیتر نازانین تاچەند جێبەجێی دەکەن."

"هیودارام دەزگا ئەمنیەکان بێ متمانەمان نەکەن"
ئەو ئەندامەی تەڤگەری ئازادی لە بەردەوامی وتەکانیدا جەختی کردەوە: "دەبێت لەمەو دوا باشترو چالاکتر کار بکەین بۆ ئەوەی خەباتی ئێمە خەباتێکی کۆمەلایەتیە بۆیە دەبێت خەڵک باش هۆشیار کەینەوە لەهەموو مەترسیەکانی سەر ژیانیان وە بۆ ڕزگار بوون لەو ئەقڵیەتەی کا تائیستاش خەلک لە هۆشیاری و ئازادی بترسێت دەبێت خەڵک هۆشیار کەینەوە کە ئەوەی راستە بەئاشکرا بانگەشەی بۆ بکات ئەوەی هەڵەیە نەیکات ئەوەی بەئازادی دەژی هەمیشە سەری بەرزە ، بەرای گشتی دەڵێن ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها مەترسی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نایەنەوێت خەڵک بەئازادی بژی هیوادارین بێنە لامان و باشتر لێمان تێبگەن، وە بە ژنانیش دەڵێین هەرکۆمەڵگایەک ژن تێیدا هۆشیار نەبێت ئەو کۆمەڵگایە هەرگیز ئازاد نابیت وە هەرگیز نەوەیەکی ئازاد بەرهەم ناهێنێت ئەگەر ژنان نەوەکانی خۆیان خۆشدەویت و ەیانەویت لەپاش خۆشیان ژیانێکی ئاسودەیان بۆ فەراهەم بکەن تکایە بادورە پەرێز نەبن با تەنها کاری ماڵ و خۆرازاندنەوە بەکاری خۆیان نەزانن با بروایان بەئیرادەی خۆیان هەبێت ئەوە ژنە دەتوانێت خێزانێک هۆشیار بکات ئەوەش ژنە دەتوانیت ولاتێک ئازاد بکات ، لەکاتی روداوەکەوە خەڵکی شار بەتایبەتی ئەوانەی شوێنی کاریان یان ماڵیان نزیکی بارەگاکەمان بووە بەردەوام سەردانمان دەکەن و هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن وە لایەنەکانیش هەروەها دەزگا ئەمنیەکانیش وەک وتمان پێش ئەوەی بەشوێن تاوانباردا راکەن جارێ لەهەڤاڵانی ئێمەیان دابوو وە ئیستاش خەریکی لێکۆڵینەوەن هیوادارم بێ متمانەمان نەکەن.

"هەڵوێستی ئێمە هەڵوێستی گەلە"
کەلسوم حوسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان لە کۆتایشدا داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد کە لەکاتێکی ئاوادا هەڵوێستیان هەبێت و وتیشی: "بێگومان ئێمە لەناو خەڵکداین وەخۆمان بەپشتیوانی ئەوان دەزانین وە ئەوانیش بە پشتیوانی خۆمان دەزانین هیوادارین لەکاتێکی ئاوادا هەڵوێستی باشتریان هەبێت، هەڵوێستی ئێمە هەڵوێستی گەل دەبێت."

(ش ب)