سلێمانی، دژی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو

10:46

ژنها

سلێمانی - له‌ شاری سلێمانی له‌ دژی بۆردومنه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆسه‌ر خاکی باشوری کوردستان، ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدرا.

کاتژمێر خوله‌کی شه‌وی ڕابردوو له‌شاری سلێمانی به‌ ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ری کوردستان، ڕپێپێوانێکی جه‌ماوه‌ریی به‌هه‌ڵگرتی مه‌شخه‌ڵ له‌شه‌قامی سالم تا به‌رده‌م باخی گشتی ئه‌نجامدرا.

له‌ ڕێپێوانه‌که‌دا چه‌ندین دروشمی وه‌ک "بێده‌نگی به‌رامبه‌ر تۆپباران سه‌رشۆڕییه‌ بۆ دوژمنان"، "شه‌هید فه‌رمانی داوه‌ کاتی خیانه‌ت نه‌ماوه‌" و "باکور باشوور ڕۆژهه‌ڵات یه‌ک ئامانج و یه‌ک خه‌بات" ده‌وترانه‌وه‌.

دوای وه‌ساتی ساتێک به‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ خوێنی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان، مژده‌ عه‌لی ئه‌ندامی ڕێکخراوی ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ری کوردستان، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌جانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گه‌نجی تێکۆشه‌ری کوردستانی خوێنده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتبوو:" ئه‌م چالاکییه‌ی ئێمه‌ له‌ دژی ئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌ و نا شارستانییه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیای فاشیست به‌رامبه‌ر به‌ سنور و چیا و گونده‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت بناری قه‌ندیل و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن که‌ ئه‌ویش بۆردومان کردنیانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ زۆر به‌توندی ئه‌وکاره‌ چه‌په‌ڵه‌ شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌که‌ین".

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌به‌وه‌ش کرابوو:" ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌ی تورکیای فاشیست ئه‌نجامی ده‌دات به‌ته‌نها هه‌رخۆی نییه‌، به‌ڵکو حزبێکی به‌کرێ گیراوی باشوری کوردستانیش هاوبه‌شی ئه‌م کرداره‌یه‌ ئه‌ویش حزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق)ه‌ که‌ ئه‌م کرداره‌ هاوبه‌شه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی هێڵی خیانه‌ته‌وه‌ و گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ به‌نه‌یارانی کورد".

له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌که‌دا، ئه‌وه‌ش هاتبوو:" جێگا‌ی داخه،‌ که‌ حزبه‌کان و سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێکیان نییه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرداره‌دا که‌ ده‌بێته‌ هۆی شێواندنی سروشتی باشوری کوردستان و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکی بناری قه‌ندیل".

(ش ب)