"خانوەکانمان دروست دەکەینەوە و دەگەڕێینەوە نوسەیبین"
13:53
ژنها
مێردین – هاوڵاتیانی شارۆچکەی نوسەیبین کە دووچاری کۆچبەری هاتوون، بە هەڵوێستەکانیان سیاسەتی تواندنەوە و لەنێوبردنی دەوڵەتی تورکیایان پوچەڵکردۆتەوە. حاکیمە تایلان کە ناچار بووە ڕووبکاتە شاری مێردین رایگەیاند کە جارێکیتر خانوەکانیان نۆژەن دەکەنەوە و دەگەرێنەوە بۆ نوسەیبین.
سیاسەتی شەڕ و هێرشی ئاکپارتی لەسەر کوردان درێژەی هەیە، سەرەڕای هەموو هێرشەکانی کۆمەڵکوژ کردن، هاوڵاتیان دەست لە خاکی کوردستان بەرنادەن، هاوڵاتیان داوا دەکەن هەرچی زووە بڕیاری باری ئاسایی کۆتایی پێهنێرت و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
حاکیمە تایلان، ژنێکی شارۆچکەی نوسەیبینە و بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکە دووچاری کۆچبەری هاتوە و دەیەوێت هەرچی زووە بگەرێتەوە، حاکیمە وتی: "هیوام ئەوەیە بگەڕێمەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆم، ١٠ ساڵە لەوێ دەژیم، نوسەیبین لەنێو دڵمدایە زۆرم خۆش دەوێت، ٩ منداڵم هەیە و هەمووشیان بچوکن، بۆ ئەوەی منداڵەکانم بێ دایک نەبن، هاتومەتە مێردین."
حاکیمە ئاماژەی بەوە کرد، کە هێرشەکان هێندە سەختن دەرونی منداڵانیان تێکداوە، وتیشی: "هەرچەند منداڵەکانم زۆریش دەترسان، بەڵام منداڵە سێ ساڵەنەکەم هەر ڕۆژ دەڵێت؛ دایە بگەڕێینەوە نوسەیبین." حاکیمە وتیشی: "ماڵەکانمان نوژەن دەکەینەوە و دەگەڕێینەوە نوسەیبین."
(ش ب)