یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی ئێزدی لە کانتۆنی عەفرین
09:18
ژنها
عەفرین – لە ژێر دروشمی "٧٤مین فەرمان دەکەین بە نیشانەی خۆبەرێکخستن کردنمان" یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی لە کانتۆنی عەفرین بەڕێوەچوو.
دوێنێ یەکشەمە (١٩-٦-٢٠١٦) یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی لە کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کودستان، لە ژێر دروشمی "٧٤مین فەرمان دەکەین بە نیشانەی خۆبەرێکخستن کردنمان"، بە بەشداری ٢٦٣ ئەندام بەرێوەچوو.
نوێنەرانی ژن لەناو دام و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون، لە کۆنفرانسەکەدا لافیتەی سەر نوسراوی "تەنیا بە رێکخستن بوون دەتوانین ئەو دەستانەی درێژ کراون بیانشکێنین"، "یەکێتی ژنانی کورد مسۆگەربوونی ژیانی ئازادە" و "بە گیانی بەرخۆدێرانەی خەنێ، بێریڤان و 'یەژەشە' تێدەکۆشین" هەڵواسرابوون.
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان زەلال جگەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی "کۆنگرەی ستار" وتەی کردنەوەی پێشکەش کرد.
دواتر گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمەکە و بەتایبەت رەوشی ژنانی ئێزیدی کرا، هاوکات بڕیار لەسەر ئەوە درا کە کار بۆ بەرێکخستن کردنی زیاتری ژنانی ئێزدی بکرێت و لە ژێر ڕێکخستنێکدا یەکبگرنەوە.
لە کۆتایشدا دەستەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژنانی ئێزیدی هەڵبژێردرا کە ئەمانەن: رەحیمە دادۆ، جیهان عەلۆ و عایشە سەیدۆ.
کۆنفرانس بەرەو ئێوارە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن کۆتایی هات.
(ش ب)